ناو: موزەفەر
نازناو: ئەفشار
ساڵی لەدایکبوون: 1952
شوێنی لەدایکبوون: #لوڕستان#
$ژیاننامە$
موزەفەر ئەفشار، چالاکوانی بواری ژینگە و خێرخوازی ژینگەیی و ئەندازیاری بواری بیناسازی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەفشار زیاتر لە 30 ساڵە لە بواری ژینگە و پاراستنی دارستانەکانی بەڕوو لە ڕۆژهەلاتی کوردستان کار دەکات و گرنگترین ئامانجی پاراستنی ژینگە و دارە بەڕووەکانی دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
$بە گوتەی خۆی:$
ئەو لە منداڵییەوە خولیای سەوز کردنی چیاکانی کوردستانی هەبووە، بۆیە لە تەمەنێکی کەمەوە دەستی داوە بەم کارە و لە درێژەی 30 ساڵ چالاکی و کارکردنی لە بواری ژینگە، تا ئێستا زیاتر لە 40 هەزار داری بەڕووی چاندووە و هەموو ساڵێک نزیکەی 3000 نەمامی بەڕوو بە هاوکاری ڕێکخراوەکانی چالاک لە بواری ژینگە لە ناو سرووشت دەچنێنن. لە ئەنجامە سەرنجڕاکێشەکانی چاندنی بەڕوو بە دەستی ئەفشار دەتوانین ئاماژە بەوە بکەین کە نەمامە چێندراوەکانی ئەم ئەندازیارە لە شاری خوڕەم ئابادی لوڕستان پاش 7-8 ساڵ بەریان دا و دیسان توانیان بەڕووەکانی ئەم دارانە بۆ سەوز کردنی بەشێکی تری زنجیرە چیای زاگرۆس بە کار بهێنن.
موزەفەری ئەفشار بێجگە لە کاری چاندنی دار بەڕوو بۆ ژینگە پارێزی بە بابەتێکی تریش بەناوبانگە کە ئەویش بەکارهێنانی پاشماوە مرۆییەکان وەک دەبەی ئاو، قاپی سەفەری، پێلاوی دڕاو، پاکەتی جگەرە، قوتووی بەکارهاتووە، وە بۆ چاندنی نەمامەکان هەتا گەشە کردنیان کە ئەمکارەش کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر کۆکردنەوەی پاشماوە و زبڵ لە ناو سرووشت و جوانتر ڕاگرتنی ژینگەی کوردستان و بە وتەی خۆی مەبەستی لەم کارە ئەوەیە کە بە هاووڵاتیان نیشان بدات کە چاندن و سەوز کردنی نەمام بە تایبەت نەمامی بەڕوو کارێکی ئاسانە و پێویستی بە ئیمکانیات و تایبەتمەندی زۆر نییە و دەکرێ لە بچووکترین و بە کەلک نەهاتووترین شتەکان ژینگەیەکی جوان دروست بکەین.
ئەم چالاکوانە تا ئێستا چەندین جار خەڵاتی باشترین و دلسۆزترین هاووڵاتی، هەروەها فیستیڤاڵی زانست، چالاکوانی ژینگەیی وەرگرتووە و بە ڕادەیەک گرنگی بە کارەکانی دەدات کە نازناوی ئەفشان (بەڕوو چێن)ی بۆ خۆی هەڵبژاردووە. [1]