کێوێک دوو بازی پێوەیە، بەقەد یەکن و بەیەک ناگە.
باز سرووشتی وایە کە لە لوتکەی چیا و کیوەکاندا بە شوێنی بەرزەوە دەنیشێ، کێوێک دوو بازی پێوەیە، مەبەست لە دوو چاوی مرۆڤە کە بەبەشێ سەرەوەی جەستەوەن کە سەرە، بەرزی سەر بە بەرزی چیا بەراوردکراوە، بەقەد یەکن و بەیەک ناگەن، مەبەست لە چاوی کە وەک یەک وان و ناتوانن بگەن بەیەک. وەڵام (چاو) . [1]