ناونیشانی بابەت: پلانی دروستکردنی گەورەترین مۆزەخانەی مۆدێرن لە #دهۆک# ئاشکرا دەکرێت
نووسەر: ڕۆژهات لوقمان
کەرتی شوێنەواری لە دهۆک شانبەشانی کەرتی گەشتوگوزار و کشتوکاڵی دەوڵەمەندە و هەوڵ دەدرێت گەورەترین مۆزەخانەی مۆدێرن لە سەنتەری شاری دهۆک دروست بکرێت.
د. #بێکەس بریفکانی#، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری پاڕیزگای دهۆک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ''سەدان پارچە شوێنەوار لە مۆزەخانەی دهۆک هەن و دەپارێزرێن، هاوکات پێنج هەزار پارچە شوێنەوارمان لە دهۆک هەیە بەهۆی نەبوونی شوێنەوە لەناو کۆگادا هەڵگیراون و نمایش نەکراون.''
گوتیشی: ''کۆنترین پارچەی شوێنەواریمان بۆ بەر لە 15 هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە و ئەوەش نیشانمان دەدات کە لە سەردەمی کۆنەوە شارستانیەتی لە پارێزگای دهۆک هەبووە.''
بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلوپووری پارێزگای دهۆک ڕوونیشی کردەوە: ''ئێمە چاوەڕێی هاتنی بودجەین بۆ ئەوەی چەند شوێنێکی دیکە دروست بکەین و ئەو شوێنەوارانەی نمایش نەکراون بیانخەینە بەر دیدی خەڵک، هاوکات پلانی ئەوەشمان داناوە گەورەترین مۆزەخانە لە دهۆک دروست بکەین کە دەکەوێتە نزیک پارکی دهۆک لە نزیک گردی قەیسەری، بەڵام دروستکردنی ئەو مۆزەخانەیە پیویستی بە بودجەیەکی زۆر هەیە، چونکە پلانی ئێمە ئەوەیە کە لەناو ئەو مۆزەخانەیەدا تاقیگە و کافتریا و خواردنگە و شوێنی نیشاندانی بەرهە کەلتوورییەکان و هۆڵی کراوە دروست بکەین.''
$تێبینی:$
وێنەکە ناو مۆزەخانەی دهۆکە.
[1]