ناو: ئارام
ناوی باوک: سەردار مەجید
ڕۆژی لەدایکبوون: #19-08-1978#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (ئارام سەردار مەجید)ە، لە 19-08-1978 لە گەرەکی (روناکی) شاری هەولێر لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی تیشک و ناوەندی لە قوتابخانەی ڕوناکی تەواو کردووە، دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەولێر بەشی (مۆسیقا) لە ساڵی 1999- 2000، ژەنیاری ئامێری (کەمان و ڤیۆلا) یە، ساڵی 2013 لەگەڵ (مامۆستا دنیا ئیسماعیل) خێزانی پێکهێناوە و کچێکیان هەیە بەناوی (بارین)، مامۆستای مۆسیقایە لە چالاکی قوتابخانەکانی هەولێر، ئەندامی کارای سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە لە هەولێر، هەر لە منداڵییەوە خولیای مۆسیقا بووە بە پاڵپشتی ماڵەوەیان و باوکی خوالێی خۆشبێ (سەردار مەجید) چۆتە خولی مۆسیقای چالاکی قوتابخانەکانی هەولێر، سەرەتاکانی زانستی مۆسیقا و فێربوونی (کەمان) لە چالاکی قوتابخانەکاندا وەرگرتووە، ساڵی 1987 لە تەمەنی (9) ساڵیدا بووەتە ئەندامی تیپی مۆسیقای چالاکی قوتابخانەکان، ساڵی 1988 بۆ یەکەمجار لە یادی هونەرمەند (تاهیر تۆفیق) هاتە سەر تەختەی شانۆ لە هۆڵی گەل، ئەندامی دەستەی مۆسیقای شەبەنگ بووە کە لە حەوت کەس پێکهاتبوون کە هەموویان دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەشی مۆسیقا بوون کاری مۆسیقای کلاسیکیان دەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین شاکارە مۆسیقاییە جیهانیە ناوداریەکان لە کوردستان بەخەڵکی تینوی مۆسیقای ڕەسەن ئاشنا کردووە، لەگەڵ دامەزراندنی (ئۆرکێسترای کوردستان) بۆتە ئەندامێکی کارای ئەم تیپە وەکوو کەمانجەژەن و لێدەری ڤێولا بەشداری لە هەموو چالاکیە هونەریەکان و نمایشە مۆسیقاییە جیهانیەکان کردووە، ساڵی 1997 تا 2021 بەبێ دابڕان لەگەڵ ئۆرکێسترای کوردستان چەندین کۆنسێرتی مۆسیقای جیهانی و کوردییان لەم وڵاتانە پێشکەش کردووە وەکوو (رۆمانیا- بولغاریا- جۆرجیا)، هەروەها بەشداری کردووە لە ڤیستیڤاڵی (موزیک ئەنتەرناسیۆنال) لە وڵاتی نەمسا شاری ڤییەنا، ساڵی 2008 بەشداری کردووە لەگەڵ گروپی ژێداری کوردستان کە چەندین مۆسیقای جیهانی و کوردییان پێشکەش کردووە، هەروەها لەگەڵ مۆسیقای مۆزارت (لە موزیک ڤراین- گوڵدن هۆڵ) بەشداری کردووە، هەروەها لە هۆڵی (لیشنیشتاین کڵۆم) گروپی ژێداری کوردستان لەتەک سترینگ ئۆرکێسترای کۆماری چیک کۆنسێرتێکی سەرکەوتویان ئەنجامداوە، لەم ڤیستیڤاڵەدا لەلایەن سەرۆکایەتی ڕێکخراوی (ڤیا میوزیک) سەرپەرشتیاری گشتی ڤیستیڤاڵەکە کە دەرئەنجامەکان ڕاگەیانرا گروپی ژێداری کوردستان لەکۆی چەند وڵاتێک خەڵاتی پلەی دووەمی بەدەستهێنا، هەروەها بەشداری کردووە لە ۆرک شۆپ لە زانکۆی میوزکی ڤییەنا، جگە لەوانە لەگەڵ مایسترۆی ئەڵمانی و جۆرجیا و ئەمریکا کاری کردووە، چەندین خولی مۆسیقای کردۆتەوە بۆ تەمەنە جیاجیاکان، دانانی چەندین ئاوازی منداڵان و تۆمارکردنی ئەلبومی گۆرانی و دروستکردنی تیپی مۆسیقای منداڵان، ساڵی 2008 تیپی مۆسیقای زەکەریا عەبدوڵڵا دامەزرا (ئارام سەردار) یەکێک بووە لەو ژەنیارانەی ئەم تیپە بە ئامێری ڤیۆلا، لەماوەی ساڵێکدا ئەم تیپە دوو کۆنسێرتی ئەنجامدا یەکێکیان لە وڵاتی سوید شاری ستۆکهۆڵم بە ڤیستیڤاڵی (ئۆرێنت) تایبەت بە هونەری گەلان، دووەمیان لە شاری هەولێر کە بۆ ڕێزلێنانی ئەم هونەرمەندانە ڕێکخرابوو هەڵبژێردرا وەکوو یەکەمین هونەرمەند لەسەر ئاستی ئێڕاق و کوردستان، هەروەها وەک ژەنیاری ڤیۆلا کاری لەگەڵ تیپی سەمفۆنیای ئێڕاق کاری کردووە. [1]