لە شەکر سپی ترە، لە ڕەژوو ڕەشترە
لە هێلکە گچکەترە، لە گا گەورەترە
لە شەکر سپیترە، مەبەست لە سپێنەی چاوە کە وەک شەکر ڕەنگی سپییە، لە ڕەژوو ڕەشترە، مەبەست لە گلێنەی چاوە کە وەک خەڵووز ڕەنگی ڕەشە، لە هێلکە گچکەترە، واتە: چاو لە قەبارەی هێلکە بچووکترە، لە گا گەورەترە، واتە: شتی گەورە و گچکەی پێدەبینرێ. وەڵام (چاو) . [1]