ماسی بەحرە ئاوی نییە
شەرم دەکا مەلا نییە
حوکم دەکا قازی نییە
مەبەستی مەتەڵەکە قەڵەمە کە دەتوانرێ هەموو بیروبۆچوونێکی پێدەرببڕێ، باس لە وشکانی و ئاو و دەریاکان بکات هەروەها باسی نەریت و شەرم و شکۆ و بێشەرمی بکات، دەتوانێت هەموو بڕیارێک بە قەڵەم بنووسرێتەوە کە سزا و پاداشتی تێدابێت. وەڵام (قەڵەم) . [1]