عەلیاوا گوندێکە، کەوتووەتە گوندەواری باوەڕەشانی، ناوچەی چەنگ ئەڵماس، شارستانی بیجاڕ، پارێزگای #سنە#، ڕۆژهەڵاتی کوردستان.[1]
عەلیاوا هاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:
لە باکوورەوە لەگەڵ گوندی میل سپی.
لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی سەڵەواتاوا.
لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ گوندی چلەمیران.
لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی هەزارخان.