ناوی یەکەیەکی کارگێڕییە لە ڕێکەوتی (#07-03-1999#) کراوەتە شارەدێ و سەربە شارۆچکەی #مێرگەسوور#ە، ژمارەی گوندەکانی (53) گوندە و (155) کم لە پارێزگای #هەولێر#ەوە دوورە سەنتەری شارەدێیەکە تاکوو شارۆچکەی #مێرگەسوور# (22) کم لە ڕۆژهەڵاتەوە هاوسنوورە لەگەڵ شارەدێی ی #سیدەکان# لە باشوورە و شارەدێی #گۆرەتوو#، لە ڕۆژاواوە شارەدێی #شێروانی مەزن#.
$مێژووی شارەدێی پیران$
پیران پێش ئەوەی ببێت بە شارەدێ، هەر لە کۆنەوە گوندێکی گەورەی دەڤەرەکە بووە و لە ڕووی دانیشتووانەوە گەورەترین گوندی سنوورەکە بووە، گەلێک ڕووداوی جۆراوجۆری بەسەرداهاتوو، بە تایبەت لە ساڵاکانی شۆڕشی ئەیلولدا چونکە چەندین جا بەر هێرشی ڕژێمی ئێراق کەووتوه، وێرانکراوە یاخود سوتێنراوە، دیار ترینیان ساڵی 1978 کەخەڵکەکەی ڕاگوێزراوە و پیران بەتەواوی وێرانکرا.
$هەڵکەوتەی جو گرافیای شارەدێی پیران$
هەڵکەوتەی جوگرافیای پیران بریتییە لە شاخ و دۆڵ و نشێو پانتاییەکی زۆری پیران گوندەکانی داپۆشراون بە دار و دەوەنێکی زۆر هەر ئەمەش بووەتەهۆی هاتوچۆی دەڤەرەکە هەندێک ئەستەم بێت.