ئەسپێکم هەیە دوو پێیە
نان نەخۆرە لە ڕێیە
ئەسپ ئاژەڵێکی چوارپێیە و مرۆڤ لە مێژە ماڵیی کردووە، ئەسپێکم هەیە دوو پێیە، مەبەست لە پاسکیلە کە دوو تایەی هەیە، لە مەتەڵەکەدا بە ئەسپی دوو پێ باس کراوە، نان نەخۆرە لە ڕێیە، واتە: چەند پاسکیل لێبخوڕی، لە ڕێگە خۆراکی پێویست نییە. وەڵام (پاسکیل) .[1]