ئەشکەوتێک هەیە دیواری چەرمە
سی و دوو مەڕی تێیدایە بێ هەرا و گرمە
ئەشکەوتێک هەیە دیواری چەرمە، مەبەست لە دەمی مرۆڤە کە بە ئەشکەوت بەراوردکراوە هەروەها ڕوومەتەکانیش بە دیواری چەرم، سی و دوو مەڕی تێدایە، مەبەست لە سی و دوو ددانی مرۆڤە کە لەناو دەمیدایە، بێ هەرا و گرمە، واتە: بە کپیی و بێدەنگیی. وەڵام (دەم و ددان) . [1]