ئەشکەوتێکی زۆر بچووکە
سەد پاڵەوان دێن و دەچن بە سووکە
ئەشکەوتێکە زۆر بچووکە، مەبەست لە شارەمێروولەیە کە بە ئەشکەوت بەراوردکراوە، بێگومان تاریک و بچووکە، سەد پاڵەوان دێن و دەچن بە سووکە، مەبەست لە مێروولەکانن کە بە پاڵەوان وەسف کراون، بە سووکی و بەهێواشی دێن و دەچن. وەڵام (شارەمێروولە) .[1]