ئەشکەوتی سەد پاڵەوانی
بەچەپۆکێ دەیکێشم گیانی
ئەشکەوتی سەد پاڵەوان، مەبەست لە شارە مێروولەیە کە بە ئەشکەوت بەراوردکراوە، هەروەها مێروولەکان بە پاڵەوان ناسێنراون، بە چەپۆکێ دەیکێشم گیانی، مەبەست لەوەیە کە کەسێک دەتوانێت بە چەپۆکێ شارەکەیان تێکبدات. وەڵام (شارەمێروولە) . [1]