ئەو لای دارە ئەم لای دارە
ناوەندی خڕخڕەی گوێبەگوارە
مەبەست لە ئامێری دەفە (دەف: ئامێرێکی موزیکیی پێستداری کەلەپووری کوردییە، لە ئاهەنگ و مەراسیمە ئایینییەکاندا بەکاردێ) ئەو لای دارە ئەو لای دارە، مەبەست لە بازنەی دەفە کە لە دار درووستدەکرێت و پێشتی تێدەگیرێ، ناوەندەکەی خڕخڕەی گوێبەگوارە، مەبەست لە ئەڵقە و پڵپڵانەیە کە بە داری دەفەوەیە. وەڵام (دەف) .[1]