$بۆچی بووین بە بەکارهێنەری زانست؟$
نووسینی: ئەلەند ڕزگار
زانست، لە کۆمەڵگەی ئێمەدا وەک، شوێنێک بۆ بەرهەمهێنان و بەخشینەوەی ئاگای بە تاک نەبوو بە کەرەستە. بەڵکوو ئایین و دەستەڵات شوێنی زانستیان گرتەوە. ئەگەر سەرنج بدەینە خۆراوا، سێ زەبری کوشندەیان بەرانبەر بە دەستەڵاتی کڵێسا و ئایین وەشاند، ئەوانیش؛ “سیستەمی کۆپەرنیکۆسی” کە گورزێکی کوشندەی لە دەستەڵاتی کڵێسا و ئایین وەشاند؛ بەوەی کە زەوی چەقی گەردوون نییە و بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە، پیرۆزی لە زەوی سەندەوە. لە دواتردا داروین یەت و مرۆڤ لەگەڵ سرووشتدا ئاشت دەکاتەوە و ئەو پیرۆزییەی لێ دەستێنێتەوە کە ئایین پێی بەخشیبوو؛ چون ئەو پێی وابوو: کە مرۆڤ دەرەئەنجامی کۆمەڵێک پەرەسەندنە و لە ئاستی ئەوانی تردایە. هەروەها فرۆید گرنگی نەستی باسکرد، بەو شێوەیەی کە بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵی خۆمان ناکەین. لە پاش ئەو ڕووداوە وەرچەرخێنەرانە، دەستەڵاتی ئایین لە خۆراوادا لاوازبوو؛ ئایین بوو بە بەشێک لە پەیوەندی مرۆڤ و خودا نەک بچێتە سەرجەم کایەکانی ژیانەوە. وە زانست بوو بە بەشێک لە داهات بەو واتایەی: کە گرنگی زۆر دەدرا بە بوونی زانست، بۆ فرۆشتنەوەی بەرهەمەکانی و بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووری. ئەگەر ئێمە لێرەدا بێینە سەر باسکردنی ئاستی زانست لە کۆمەڵگەی خۆماندا، ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە هێشتاکە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا ماوینەتەوە، چون تاکی ئێمە هەمیشە بە چاوێکی سەرسوڕمانەوە ڕوانیویەتییە شتە نامۆکان، واتە: توانای ئەوەی نەبووە بچێتە نێو وردەکارییەکان یاخوود پرسیار بکات و بگەڕێت بە دوای وەڵامدا. لەگەڵ وەرگرتنی زانستدا؛ تاک ئەو توانایەی نەبوو کە وەک، کەرەستەیەکی بیرکردنەوە و بەرهەمهێنان و پێشکەوتن بەکاریبەرێت، بەڵکوو ئەو زانستی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ وەرگرت، بەو واتایەی: وەک ئایدیۆلۆژیایەک وەری گرت، چون لە کۆمەڵگەیەکدا کە تاکەکانی ئاڵودەی خورافە و تەوتەمپەرستی بن، کەرەستەکانیان لێ دەبێت بە ئایدیۆلۆژیا و دواجاریش دەبنەوە بە نوێنەری ئایین لەو کۆمەڵگەیەدا، هەروەها لە جێی ئەوەی تاک ببێت بە بەرهەمهێنەر بوو بە بەکارهێنەر. ئەگەر سەرنج بدەین لە دنیای ڕۆشنبیری ئێمەدا، هێندەی هەوڵدراوە زانست بە شێوە ناڕاستەکەی بگەیەنن، هێندە نەیانتوانییوە بە شێوەیەکی درووست بە تاکی بگەیەنن. هەر بۆ نموونە: بەشێک لە نووسەرەکان چ لە کۆن و چ لە ئێستادا بیرکردنەوەیەکیان هەبووە و ویستوویانە لە نێو کۆمەڵگەشدا بیچەسپێنن، وەک، ” داروین دەیوت: مرۆڤەکان لە مەیموونەکانەوە هاتوون” کە پێم وایە: ئەم جۆرە لە بڵاوکردنەوە و درووستکردنی خورافە بۆ زانست، لە وتەی مەلایەک دەچێت نەک نووسەرێک، دواجاریش دەشێت نووسەرێک هەمان ئەو وتانە بڵێتەوە و پێشی ڕاست بێت، بەڵام؛ لێرەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە ئەوانیش نەیانتوانیوە لەو بازنەیی کە بۆیان درووستکراوە دەربچن. دەستەڵاتیش هێندەی گرنگی داوە بە ژەمە ئایینیەکان هێندە گرنگی نەداوە بە ژەمە زانستییەکان، چون دەستەڵاتیش لە ڕێگەی ئایینەوە توانیویەتی ئاگای تاکەکان بۆ لای خۆی بەرێت، تا دەگاتە موقەدەس کردنی سەرۆکەکان و لاوازبوونی ئایین. هەروەها ئێمە ڕۆژانە زانستمان بە مردووی بۆ هاوردە دەکرێت لە کاتێکیشدا ئەوەی بەردەستمان دەکەوێت ناوی “زانستە”، بەڵام؛ کام زانستە؟ ڕەنگە وەڵامەکەی ئەوەبێت کە بڵێین؛ ئەو زانستەی لە ڕێگەی میدیاکانەوە پێمان دەبەخشرێتەوە، ئەو زانستەی تاکەکان ئاڵوودەی چێژبینین دەکات لە جادووگەرێک؛ کە داهاتووت بۆ دەخوێنێتەوە. هەر بۆیە تاکی ئێمە لە ناو بازنەی خێڵ، شێخ و ئایینە سیاسییەکان، دەستەڵاتدایە. توانای بیرکردنەوەی تاک تا ئەو شوێنەیە کە سەرۆکەکەی پێی وایە؛ بیرکردنەوەیەکی گونجاوە، بەو واتایەی: تۆ تا ئەو شوێنە دەتوانی بیربکەیتەوە کە سەرۆکەکەت ڕێگەت پێ دەدات بیربکەیتەوە. ئەگەریش تاک بیەوێت لە کەنارەکانی بازنەکە نزیک ببێتەوە، دەبێتە تاکێک کە لە لایەن بوونێکی سەرووسرووشتییەوە دەستی لێ وەشێندراوە. بۆ بوونی زانستێکی زیندوو، پێویستمان بە دەرچوونە لەو بازنەیەی کە بووەتە بازاڕی زانستی مردوو و کردە جادووگەرییەکان. دۆزەخ بە تەنیا ئەو شوێنە نییە، کە ئایین باسی لێوە دەکات بەڵکو، دۆزەخ دەشێ شوێنێک بێت کە؛ هیچ ئاگاییەکی تێدا نەبێت، بەو واتایەی بووبێتە شوێنێک کە �