$ئەنتۆنیۆ لاڤوازێ$
نووسینی: ئەلەند ڕزگار
“ئەنتۆنیۆ لاڤوازێ توانی شۆڕش لە کیمیستریدا(کیمیاگەری نوێ) بکات، ناوی توخمەکانی کاربۆن، ئۆکسجین، هایدرۆجین، نا. گرنگی ئۆکسجینی دۆزییەوە لە کردارەکانی سووتان و هەناسەداندا. ئەوەی ڕاگەیاند کە ئاو پێکهاتووە لە توخمەکانی هایدرۆجین و ئۆکسجین. هەورەها ئەوەی دۆزییەوە کە سەلفەر(گۆگرد) توخمە. هاوکاربوو لەوەی کیمیستری بگۆڕێت لە زانستی چۆنیەتییەوە بۆ چەندایەتی”. ئەنتۆنیۆ-لاورێنت لاڤوازێ لە خێزانێکی خۆشگوزەراندا، لە بیستوشەشی ئابی ساڵی 1743دا و لە پایتەختی پاریس(فەرەنسا)، لەدایکبوو. باوکی “جین-ئەنتۆنیۆ لاڤوازێ”، پارێزەر بوو لە پەڕڵەمانی پاریس. دایکی”ئیمێلی پەنکتیس”، لە خێزانێکی ساماندار لە داکبووبووو، کە خەریکی گۆشتفرۆشی بوون. کاتێک ئەنتۆنیۆ لە تەمەنی پێنج ساڵیدا بوو، دایکی دەمرێت و بڕێکی زۆر پارەی بۆ بەجێدەمێنێت. کاتێک تەمەنی لە نێوان یازدە بۆ هەژدە ساڵیدا بوو، دەستی بە خوێندن کرد لە کۆلێجی des Quatre- Nations، لە زانکۆی پاریس، کە لەسەر بابەتە گشتییەکان دەیخوێند، لە دوو ساڵی کۆتاییدا تێیدا چەند بابەتێکی زانستی تێدابوو. هەرچەندە سەرنجی زۆری لەسەر زانست بوو، بەڵام؛ چووە کۆلێجی یاسا لە تەمەنی هەژدە ساڵیدا، ئامانجی ئەوەبوو شوێن پیشەی باوکی بکەوێت(باوکی هانی دەدا، کە زانست وەک خولیایەکی خۆی ببینێت، نەک وەک پیشەیەکی جیدی). لە دوای دوو ساڵ خوێندن، ئەنتۆنیۆ توانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەستبهێنێت. لە دوای ساڵێک لە 1764دا، ڕێگەی پێدرا کە وەک پارێزەرێک کاربکات، بەڵام؛ بە پێچەوانەی ئەوە کاری کرد. لەوکاتەی ئەنتۆنیۆ خەریکی بەدەستهێنانی بڕوانامەی پارێزەری بوو، بایەخی بە زانست دەدا، بۆیە لەگەڵ خوێندنەکەیدا وتارە زانستییەکانیشی دەخوێندەوە. ساڵی 1764دا، لەگەڵ ئەوەی کاری کرداری پارێزەری دەکرد، یەکەم توێژینەوەی(پەیپەری زانستی) خۆی بڵاوکردەوە، لە هەمان ساڵدا خەریکی ئامادەکردن بوو بۆ تاقیکردنەوەی پەیپەری زانستی لە ئەکادیمیای فەڕەنسا. لە ساڵی 1769دا، هەڵبژێردرا بۆ ئەکادیمیای زانستی فەڕەنسا، کە ئەوکات تەمەنی بیستوشەش ساڵبوو. لە ساڵی 1772دا، لاڤوازێ و کیمیستەکانی دیکە ئەڵماسێکیان کڕی و خستیانە ناو کوپەڵەیەکی شوشەوە(1)، و ئاوێنەیەکی گەورەیان(زەڕەبین) بەکارهێنا بۆ ئاڕاستەکردنی تیشکەکانی خۆر بۆ سەر ئەڵماسەکە؛ ئەڵماسەکە دەسووتا و ون دەبوو. لاڤوازێ تێبینی گۆزەکەی(2) دەکرد، کێشەکەی نەگۆڕا، تەنانەت هەموو ئەڵماسەکە ونبووبووو. لە پاشدا سەرنجیدا، کە بەڵگەیەکی قایلکەر بوو بۆ یاسای پاراستنی بارستە، بۆیە ڕاست دەرچوو.هەروەها ئەڵماس یاخود خەڵوزەکە کاتێک دەسووتا بەهۆی لێنزە گەورەکانەوە، هەمان گاز درووست دەبوو- کە لە ئێستادا بە کاربۆن دایۆکساید(دوانەئۆکسیدی کاربۆن) ناوی دەبرێت. لاڤوازێ ئەوەی زانی کە ئەڵماس و خەڵوزەکە، دوو فۆڕمی جیاوازن لە یەک توخمدا، و ناوی کاربۆنی لە توخمەکەی نا. ساڵی 1772، خەڵکی لە کردەی سووتان تێنەدەگەیشتن، خاوەنی چەند تیۆرییەکی جیاواز و نەزانانە بوون، سەرەکیترین تیۆریان فلۆجیستۆن(3) بوو، توخم یان کەرەستەیەکی دیتێکت(ئاشکرا) نەکراو بوو. کە بارستەی سالبی(4) دەدا. لە ئێستادا ئەوە دەزانین، کردەی سووتان ڕوودەدات لە ئەنجامی کارلێکردنی ماددەیەک لەگەڵ ئۆکسجیندا، لە پلەیەکی گەرمی بەرزدا. ساڵی 1772 کاتێک لاڤوازێ دەستی بە کارکردن کرد لەو بەشەدا، جۆزێف پرایستیلی خەریکی کارکردن بوو بۆ دۆزینەوەی ئۆکسجین لە “دوو ساڵی دواتردا”. ئیشەکەی لاڤوازی، سوودی زۆری بە زاناکانی دیکە دەگەیاند، خولیایەکی زۆری بۆ پێوانەکاری ڕاست و ورد هەبوو، زیاتر شوێن زانستی چەندێتی دەکەوت وەک لە چۆنییەتی. ساڵی 1772 لاڤوازێ ئەوەی دۆزییەوە، کاتێک فۆسفۆر(5)و گۆگرد(6) لە هەوادا دەسوتێن، بەرهەمەکەیان ئەسید دەبێت. هەروەها کێشی بەرهەمهێنراو زیاتر دەبێت لە کێشە بنچینەییەکەی ماددەکە، بۆیە پێشنیاری ئەوەی کرد: توخمی دیکە لە هەوادا یەکی گرتووە لەگەڵ “شتی” دیکەدا بۆ بەرهەمهێنانی ئەسید، بەڵام؛ چی؟ ساڵی 1774 جۆزێف پرایستیلی سەردانی پاریسی کرد و لاڤوازێ دەبینێ، پێی دەڵێت: کە گازێکی بەرهەمهێناوە لە دەرەئەنجامی جیابوونەوەی پێکهاتەیەک، لە ئێستادا پێی دەڵێن: ئۆکسیدی جیوە (7)، ئەم گازە لە هەوادا پشتگیری سووتانی دەکرد. پرایستیلی باوەڕی وابوو کە گازێکی “دانەیەکی-پەتی”یە لە هەوادا. ئەو ناوی نابوو؛ دیفلۆجیستیکەیت(8) باوەڕی وابوو کە تایبەتمەندییەکی نائاسای هەیە، لە نەبوونی هەوای فلۆجیستیکیدا. لاڤوازێ باوەڕی وابوو کە دیفلۆجیستیکەیتی هیچ شتێک بکات. لەبەر ئەو هۆکارەی متمانەی بە تیۆری فلۆجیستۆن نەبوو. ساڵی 1779 لاڤوازێ ناوی توخمەکەی بە “ئۆکسجین” ناوبرد، کە لە ئۆکسیدی جیوەوە بەڕەڵا دەبوو بۆیە ئۆکسجینی دۆزییەوە لە سەدا بیستی هەوادا. گرنگ بوو بۆ کردەی سووتان و هەناسەدان، هەروەها گەیشتە ئەو ئەنجامەی، بڵێت: “کاتێک فۆسفۆر و گۆگرد دەسوتێن لە هەوادا، بەرهەمەکەیان کە بەهۆی کارلێکی توخمێک لەگەڵ ئۆکسجیندا بووە، بەرهەمدێت”. ساڵی 1777، لاڤوازێ بە تەواوەتی ئەوەی دەستنیشانکرد کە “گۆگرد” توخمە. بەهۆی تاقیکردنەوە فراوانەکانییەوە ئەوەی دەستخستبوو، هەروەها تێبینی ئەوەی کرد کە توخمەکانی پارچە پارچە ناکرێن بۆ سادەتر لە خۆی. لاڤوازێ بڕوای وابوو کە کردەی سووتان و هەناسەدان، کیمییاویەن یەک شتن. ئەمەی پیشاندا بە هاوبەشی پیێری- سیمۆن لاپلاس. هەردووکیان ئەو بڕە دوانەئۆکسیدی کاربۆن و گەرمیەکەیان پێوانەکرد، لە لایەن مشکێکی تاقیگەوە دەدرێتەوە، کاتێک هەناسەدەدات. ئەوان بەراوردی هەردوو گەرمییەکەیان کرد، کە بەرهەمهاتبوو لە سووتانی کاربۆنەوە بۆ دوانەئۆکسیدی کاربۆن لە ڕێگەی هەناسەدانی مشکەکە. ئەو ئەنجامانە وای کرد، لاڤوازێ بڵێت: هەناسەدان و سووتان ئەو گەرمییە بەرهەمدەهێنن لە هەناسەدانی گیاندارە شیردەرەکانەوە لە پلەیەکی گەرمی ژووری دیاریکراودا، کە شێوەیەکی دیکەی پێکدەهێنێت و جەستە دەهێڵێتەوە. ساڵی 1783 لاڤوازێ ناوی گازی “هایدرۆجینی” نا، هێنری کاڤێندیش دەستنیشانی کردبوو وەک توخمێکی نوێ و پێی دەوت: گازێکی ئینفلەیمەبڵ(9) ە بەو واتایەی (زوو گڕ دەگرێت). لاپلاس و لاڤوازێ دووبارە پێکەوە کاریاندەکرد، هایدرۆجین و ئۆکسجینیان سووتاند، ئاو وەک؛ بەرهەمێک بەرهەمهات. ئەوەی ڕاگەیاند کە “ئاو” توخم نییە، بەڵام؛ پێکهاتەیەکە لە توخمەکانی هایدرۆجین و ئۆکسجین. ئەم دەرەئەنجامە بۆ زۆرێک لە خەڵکی سەرسامکەربوو، لەبەر ئەوەی لەو کاتەدا هەموو خەڵکی وای دەزانی “کە ئاو یەکێکە لە توخمە دابەشنەکراوەکان”.
” پێویستی بە هەشتاوپێنج بەش لە کێشی ئۆکسجین، پازدە بەش لە هایدرۆجین دەکرد، بۆ پێکهێنانی سەد بەش لە ئاو “
(ئەنتۆنیۆ لاڤوازێ)
لەپاڵ کاری توێژینەوەکەیدا، لاڤوازێ چالاک بوو لە هەندێک بەشی دیکەدا. لە تەمەنی بیست و شەش ساڵیدا هەڵسا بە کڕینی کۆمپانیایەک بۆ کۆکردنەوەی باج، بۆ دەستەڵات. هەوڵیدا بۆ دانانی یاسای باج، بۆ یارمەتیدانی باجدەرە هەژارەکان. لە ساڵی 1771دا، “لاڤوازێ و ماری-ئانێی پیاترێ پاوڵز” ژیانی هاوسەریان پێکهێنا، لە کاتێکدا ماری تەمەنی تەنیا سیازدە ساڵبوو، زۆر گەنج بوو، ماری نیگارکێش و پەروەردەکارێکی زۆر باشبوو. ئەو یارمەتی لاڤوازێی دەدا لە کارە زانستییەکانیدا، پەیپەرەکانی لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ فەڕەنسی وەردەگێڕا، تێبینییەکانی خۆی و ڕەخنەکانی سەبارەت بە پەیپەرە زانستییەکانی دەخستە ڕوو، یارمەتی کارەکانی دەدا لە تاقیگەکەدا، زۆر بەباشی وێنەی ئەو کەرەستانەی دەکێشا، کە لاڤوازێ بەکاری دەهێنان لە کاتی تاقیکردنەوەکانیدا، تاقیکردنەوەکانی لاڤوازێی تۆمار دەکرد و هەڵی دەگرت. لە کاتی شۆڕشی فەڕەنسیدا، ساڵی 1789دا دەستی پێکردبوو، کەسە سەرمایەدار و هەرکەسێک کاری کردبێت بۆ دەستەڵاتدارەکان، ژیانیان لە مەترسیدابوو. ساڵی 1793 شۆڕشگێرەکان کۆتاییان هێنا بە ئەکادیمیای زانستی فەڕەنسی و کەسە ئەکادیمییەکان. لاڤوازێ زۆر لای شۆڕشگێرەکان نەناسرا بوو، بەو هۆکارەی لە دەزگای باج کاریدەکرد، بە دەستی شۆڕشگێرەکان لە تەمەنی پەنجا ساڵیدا، لە سێدارە دەدرێت، بە بەرچاوی هاوسەر و خێزان و خەڵکەوە. بێرتراند ڕاسڵ، دەڵێت: ئەگەر شۆڕشگێرەکان بیانزانیایە، کە زانستەکەی لاڤوازێ بە کەڵکی چەک و تەقەمەنی یەت، ئەوا نەیاندەکوشت. [1]