پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەکی کورد لە بری بانگ سروودی ئەی ڕەقیب بە گوێی منداڵە تازەبووەکەیدا دەخوێنێت
01-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گۆرانی ئای لە گوڵێ بە دەنگی محەمەد شێخۆ، ساڵی 1982
01-08-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
گۆرانی خاڵۆ بە دەنگی ناسری ڕەزازی، ساڵی 1976
01-08-2024
شادی ئاکۆیی
پارت و ڕێکخراوەکان
ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵ
31-07-2024
زریان عەلی
پارت و ڕێکخراوەکان
ئینستیتیوتی کوردیی ئامەد
31-07-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
نیازی حەمە عەزیز
31-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
نزیکترین دووری
31-07-2024
زریان سەرچناری
پارت و ڕێکخراوەکان
ئینستیتیوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە MERI
31-07-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی دیاری شاری سلێمانی و هەڵەبجە لە ماڵی حامید بەگی جاف، لە ساڵی 1950
31-07-2024
شادی ئاکۆیی
پارت و ڕێکخراوەکان
ئینستیتیوتی چاندی کوردیی ڤییەن
31-07-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 527,965
وێنە 106,876
پەرتووک PDF 19,836
فایلی پەیوەندیدار 99,914
ڤیدیۆ 1,459
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
301,943
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,810
هەورامی 
65,787
عربي 
29,018
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,694
فارسی 
8,746
English 
7,186
Türkçe 
3,577
Deutsch 
1,469
Pусский 
1,123
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
کۆگای فایلەکان
MP3 
311
PDF 
30,036
MP4 
2,360
IMG 
195,167
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئیسماعیل سەردەشتی
ژیاننامە
زارا محەمەدی
ژیاننامە
فاتمە حاجی غەریب
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی دیاری شار...
کورتەباس
پاسۆک و فيلمی کارتۆنی منداڵان
کاتژمێری بایۆلۆژی لەشی مرۆڤ چییە؟ چۆن ڕیتمی ژیانمان ڕێکدەخات؟
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: زانستە سروشتییەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کاتژمێری بایۆلۆژی لەشی مرۆڤ چییە؟ چۆن ڕیتمی ژیانمان ڕێکدەخات؟
زانستە سروشتییەکان

کاتژمێری بایۆلۆژی لەشی مرۆڤ چییە؟ چۆن ڕیتمی ژیانمان ڕێکدەخات؟
زانستە سروشتییەکان

$کاتژمێری بایۆلۆژی لەشی مرۆڤ چییە؟ چۆن ڕیتمی ژیانمان ڕێکدەخات؟$
نووسینی: #هەڤین کەمال شا محەمەد#
لەوانەیە زۆر جار گوێبیستی گازندە و سکاڵای ئەو کەسانە بووبێتین، کە گەشت دەکەن بۆ چەند ناوچەیەکی دوور لە ماوەیەکی کورتدا. بۆ ناوچەیەک، کە جیاوازە لە زۆنی زەمەنی ئەو ناوچەیەی مرۆڤەکە خۆی تیایدا دەژی، چۆن تووشی کێشەی خەو دەبن و خەویان تێکدەچێت و لە شەودا شەونخون دەبن و لە ڕۆژدا هەست بە ماندوویی و خەواڵوویی دەکەن؛ ئەم حاڵەتەش بە جێت لاگ (jet lag) ناسراوە و هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ تێکچوونی کارەکانی کاتژمێری ناوەکی مرۆڤ، کە بە کاتژمێری بایۆلۆژی ناودەبرێت.
ئەم کاتژمێرە ناوەکییە بەرپرسە لە ڕێکخستنی ڕیتمی ڕۆژانەی مرۆڤ، کە بە سێرکادیان ڕیتم (circadian rhythm) ناسراوە. ئەم ڕیتمە سیگناڵ بۆ جەستەی مرۆڤ دەنێرێت و پێمان دەڵێت چ کاتێک کاتی خەوتنە و چ کاتێک کاتی بەئاگابوونە. جگە لەوەی کاریگەری هەیە لەسەر کاتی خواردن و تێکچوونی تەرکیز و موود و مەیل و بارودۆخی کەسەکە.
کاتژمێری بایۆلۆژی لەشی مرۆڤ تەنیا کاتژمێرێک نییە، کە کۆنتڕۆڵی کاتی ڕۆشتوو بکات و بەس، بەڵکوو لەگەڵیشیدا ڕیتمی ژیانمان و هەموو چالاکییە فسیۆلۆژییە گرنگ و پێویستەکان بۆ ژیانی مرۆڤ ڕێکدەخات و کۆنتڕۆڵیان دەکات، بەپێی ڕۆژ و وەرز و ساڵ.
کاتژمێری بایۆلۆژی تەنیا کۆنتڕۆڵی خەو و بە ئاگابوون و پیری ناکات، بەڵکوو کۆنتڕۆڵی برسێتی، بەئاگایی مێشک، مود و مەزاج، دڵەڕاوکێ دەکات و فەرمانەکانی دڵ ڕێکدەخات.
کاتژمێری بایۆلۆژی کاتژمێرێک نییە کە میلی هەبێت، کاتژمێرەکان لە خولەکەکان جیا بکاتەوە، بەڵام ڕیتمی هەیە، ئەم ڕیتمەش ناتوانێت کاتمان بۆ دیاریبکات و کۆنتڕۆڵی بکات وەک کاتژمێری ئاسایی، بەڵام دەتوانێت چالاکییەکانمان بۆ ڕێکبخات.
کاتژمێری بایۆلۆژی جەستەی مرۆڤ چۆن کاردەکات؟
هۆرمۆنی ” میلاتۆنین” بەرپرسی یەکەمە لە ڕێکخستنی کاتژمێری بایۆلۆژی لەشی مرۆڤ لە هەموو ژیانیدا، ئەم هۆرمۆنەش لە کوێرەگلاندی سنەوبەری “pineal gland ” لە مێشکدا دروست دەبێت. ڕژانی ئەم هۆڕمۆنە لە کاتژمێرەکانی شەودا زیاد دەکات و نزیک خۆرهەڵهاتن و بەیانیان لەگەڵ بڵاوبوونەوەی تیشکی خۆردا، ڕژانی هۆرمۆنەکە دەوەستێت و بەو جۆرە مرۆڤ لە شەودا هەست بە خەواڵوویی دەکات و لەگەڵ هەڵهاتنی خۆردا بە ئاگا دێت.
ئەو کەسانەی بە شەوان ئیش دەکەن و ڕووناکی گڵۆپ و شاشەی کۆمپیوتەر و ئامێرە زیرەکەکان بەکاردەهێنن، ڕێژەی دەردانی هۆرمۆنی میلاتۆنین کەم دەبێتەوە لە جەستەیاندا، هەر بۆیە تووشی ناڕێکی و تێکچوونی کاتی خەو دەبن.
بەدڵنیاییەوە هەندێک جیاوازی هەیە لەنێوان کەسەکاندا لە بارەی بە ئاگایی لە ڕۆژدا، بۆ نموونە سەرخەوشکاندن لە هەندێک کەسدا هەیە، کە لەڕۆژدا بۆ چەند کاتژمێرێک دەخەون، بەپێی شێوازی ژیان و لایف ستایلی کەسەکە دەگۆڕێت، ئەو کەسانەی، کە جیاوازن لە کەسانی تر لە ڕووی شێوەی کارکردنی کاتژمێری بایۆلۆژی لەشیان، ئەو کەسانەن کە زۆر زوو دەخەون، یاخود بە پێچەوانەوە توانای خەویان نییە لە کاتژمێرێکی دڕەنگی شەودا نەبێت.
بەگشتی بۆ ئەوەی کاتژمێری بایۆلۆژی لەشی مرۆڤ بەشێوەیەکی تەندروست کاربکات پێویستمان بە سێ خاڵی سەرەکییە، کە ئەوانیش:
1- جینەکان:
جینەکان کاریگەرییان هەیە لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی سوڕی بیست و چوار کاتژمێری کاتژمێری بایۆلۆژی، ئەو کەسانەی یاخود ئەو گیاندارانەی ئەم جینەیان تێکدەچێت، کێشەی خەوتن و بەئاگاییان بۆ دروست دەبێت.
2- ڕووناکی:
مێشکی مرۆڤ پێویستی بە تیشکی خۆرە، کە لە ڕێگای چاوەوە بچێتە ژوورێ ڕۆژانە، بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی کاتژمێری بایۆلۆژی ناوەوەی، هەر بۆیە ئەگەر مرۆڤ بە ڕەفتارەکانی کاربکاتە سەر کاتژمێرە بایۆلۆژییەکەی لەشی، بۆ نموونە: لە شوێنێکی تاریکدا بمێنێتەوە بەبەردەوامی، ئەوا ڕیتمی بیستوچوار کاتژمێری مرۆڤ کە ناسراوە بە “سێرکادیان ڕیتم” تێکدەچێت، بەو شێوەیەش کاتی خەو و بە ئاگایی تێکدەچێت.
3- پلەی گەرما:
پلەی گەرما کاریگەری هەیە لەسەر کارکردنی هۆرمۆنی میلاتۆنین، لە شەواندا پلەی گەرما دادەبەزێت، هەر بۆیە ڕێژەی دروستکردن و ڕژانی هۆرمۆنی میلاتۆنین زیاد دەکات، و بە ڕۆژ پێچەوانەکەی ڕوودەدات.
ئەو هۆکارانە چین کە لەوانەیە ڕێژەی دەردانی هۆرمۆنی میلاتۆنین بگۆڕن، بەمەش ببنە هۆکاری تێکچوونی کاتژمێری بایۆلۆژی لەشی مرۆڤ؟
1- تێکچوون بەهۆی گەشت کردنەوە”جێت لاگ”:
گەشتکردن و هاتووچۆ لەنێوان دوو ناوچە، کە زۆنی جیاوازی زەمەنیان هەبێت، کاتژمێری بایۆلۆژی جەستە تێکدەدات، هەتا ئەو کاتەی کەسەکە ڕادێت لەگەڵ جیاوازی کاتدا، ئەوەی ڕوودەدات لەشی مرۆڤ هەر وادەزانێت لە هەمان شوێنە کە لێیەوە گەشتی کردووە، هەربۆیە بەپێی شەو و ڕۆژی یەکەم ناوچە، کاتژمێری بایۆلۆژی کاردەکات
بۆ نموونە، ئەگەر جیاوازی کات “هەشت” کاتژمێر بێت لەنێوان ئەو دوو ناوچەیەی گەشتت تیاکردووە، وە گەشتەکەت لە کاتی عەسردا بێت، ئەوە کاتێک دەگەیتە شوێنی مەبەست، ئەگەر لە ڕۆژی ڕووناکیشدا بێت، ئەوا هەست بە خەواڵوویی دەکەیت، لەبەرئەوەی جەستەت لەسەر کاتی ئەو وڵاتە ڕاهاتووە کە گەشتت لێوەیکردووە.
2– گۆڕانی خشتە و کاتی نووستن:
ئەمیش زیاتر لەو کەسانەدا ڕوودەدات، کە ناچارن بە شەو بێداربن و بە ڕۆژ بخەون، بەهۆی ئیش و کارەکانیانەوە. بەمجۆرە کاتژمێری بایۆلۆژی لەش واخۆی ڕادەهێنێت کە بەشەو هەست بە ئاگایی بکەیت و بە ڕۆژ خەواڵوو بیت. بەڵام کێشەی گەورەتر لەو کەسانەدایە، کە کاری ڕۆژ و شەویشیان هەیە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی کاتژمێری ناوەکی و تێکچوونی باری تەندروستی لەش.
3– کەشی نووستن:
ئەگەر نووستن لە کەشێکی قەرەباڵغ و پڕ لە دەنگەدەنگ و ڕووناک ئەنجامبدرێت، ئەوا دەبێتە هۆی تێکچوونی ڕیتمی سێرکادیان و کاتژمێری بایۆلۆژی.
4– نەخۆشی:
هەندێک نەخۆشی دەبنە هۆی تێکچوونی کاتژمێری بایۆلۆژی لەش، و بەدوایدا تێکچوونی کاتی خەوتن، بۆ نموونە؛ نەخۆشی خەڵەفان”dementia “، خەمۆکی قووڵ، کەوتنی زەبرێک بە سەر و مێشک. هەروەها هەندێک جار ئەو دەرمانانەی بەکاردەهێنرێن بۆ ئەم جۆرە حاڵەتانە، بەهەمان شێوە کاتژمێرە ناوەکییەکەی لەش تێکدەدەن.
نەخۆشییەکان و کاتژمێری بایۆلۆژی لەش
کاتێک لەناکاو تێکچوون ڕوودەدات لە کاتژمێری بایۆلۆژی لەشدا، یاخود بەشێوەیەک ئەو تێکچوونە دووبارە دەبێتەوە، ئەوا ئەگەری توشبوون بەم نەخۆشییانە زیاد دەکات:
نەخۆشی شەکرە:
لەکاتی تێکچوون لە وەرگرەکانی ” receptors ” ی هۆرمۆنی میلاتۆنین کە بەرپرسە لە ڕێکخستنی کاتژمێری بایۆلۆژی، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکات، لەبەرئەوەی ئەو جینانەی بەرپرسن و کۆنتڕۆڵی وەرگرەکانی میلاتۆنینن، بەشدارن لە ڕژانی هۆرمۆنی ئینسۆلین.
نەخۆشیەکانی دڵ:
تێکچوونی بۆماوەیی لە کاتژمێری بایۆلۆژی لە مێشکدا، کاریگەری هەیە لەسەر چالاکی کارەباییی دڵ، کە ئەگەری توشبوون بە کێشەکانی دڵ زیاد دەکات.
نەخۆشی” مانیک- دیپریسڤ سایکۆسس”:
کە ئەمیش جۆرە نەخۆشییەکی دەروونییە، کە کەسی نەخۆش تیایدا هەر جارەی حاڵەتێکی دەبێت “شەیدا و پەست بە نۆرە”، کاتێک تێکچوون ڕوودەدات لەو جینانەی بەرپرسن لە چالاکی کاتژمێری بایۆلۆژی، ئەگەری توشبوون بەم نەخۆشیە زیاد دەکات.
شەونخونی و دڕەنگ خەوتن:
ئەو کەسانەی بەدەست ئەم حاڵەتانەوە دەناڵێنن، کێشەی ڕێکخستنی خەو و هەستان لە خەویان بۆ دروست دەبێت، کە ئەمەش کێشەیان بۆ دروستدەکات لە ڕێکخستنی کار و چالاکی ڕۆژانەدا.
هەندێک نەخۆشی تری دەروونی:
کاتژمێری بایۆلۆژی و تەندروستی دەروونی پەیوەندییان بە هەندێک حاڵەتی نەخۆشی ترەوە هەیە، وەکو: نەخۆشی ئەلزهایمەر، پارکنسۆن، هەنتینگتۆن، ئۆتیزم، توێژینەوەکان دەڵێن: “تێکچوونی کاتژمێری بایۆلۆژی، تەرکیز و توانا و ئاگایی مرۆڤ کەمدەکاتەوە، بەتایبەت لەکەسە بەتەمەنەکاندا”.
چۆن پارێزگاری لە کاتژمێری بایۆلۆژی لەشمان بکەین؟
1- پابەندبوون بەخشتەیەکی تایبەت بە خەو ڕۆژانە، خشتەیەک، کە تەندروست بێت بۆ جەستەت، بۆ پارێزگاریکردن لە ڕیتمی ڕۆژانەی کاتژمێرەکە.
2- دواخستنی کارەکەت بۆ بەیانی، وەک لەوەی تا کاتژمێرێکی درەنگ شەو بمێنیتەوە، بۆ ئەنجامدانی.
3- گۆڕینی کاتی نووستن هێور هێور، وەک لەوەی لەناکاو هەوڵی گۆڕینی بدەیت.
4- کوژاندنەوەی گڵۆپ و تەلەفزێۆن و کۆمپیوتەر و مۆبایل و هەموو جۆرە ئامێرێکی زیرەک، چونکە تیشکی ئەم ئامێرانە کاریگەریان لەسەر دەردانی هۆرمۆنی میلاتۆنین دەبێت و مرۆڤ تووشی شەونخوونی دەکەن
5- دووربکەوە لە ئەنجامدانی وەرزش، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر پێش خەوتن، لەبەرئەوەی وەرزش وریات دەکاتەوەو بە ئاگات دەکات ئەگەر لەو کاتەدا ئەنجامبدرێت.
6- دووربکەوە لە خواردنی ژەمە قورسەکان، خواردنە توونەکان، کافایین لە درەنگانی شەودا، باشترە لەبری ئەوانە کاربۆهیدراتی سادە و چایە ڕووەکییەکان بخورێتەوە.
7- لەکاتی تێکچوونی کاتژمێری بایۆلۆژی لەش، یەکێک لە ڕێگا چارەکان وەرگرتنی هۆرمۆنی “میلاتۆنین” ە، کە شەوانە نیو کاتژمێر پێش خەوتن دەخورێت بۆ ڕێککردنەوەی کاتی خەو و هەڵسان لەخەو. [1]
ئەم بابەتە 302 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردڕاوم - 03-07-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی زانست: زیندەوەرزانی
پۆلێنی زانست: فیزیا
پۆلێنی زانست: کیمیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 20-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 302 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای زەرزوان
ژیاننامە
سەلاح گادانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای سەردار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی دیاری شاری سلێمانی و هەڵەبجە لە ماڵی حامید بەگی جاف، لە ساڵی 1950
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
شیلان شەماڵ مستەفا
ژیاننامە
سایە ئیبراهیم خەلیل
وێنە و پێناس
قوتابییانی بەشی زمانی عەرەبی پەیمانگەی مامۆستایانی دهۆک ساڵی 2000
کورتەباس
زانستی زمان چی یە؟
کورتەباس
لە پەراوێزی 101ساڵەی پەیماننامەی لۆزاندا
ژیاننامە
فەرید ڕۆبینا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شانیا شەهاب
پەرتووکخانە
ئەلێکسەندەر ئەرۆنسۆن (کاک ئەسکەندەر) لە کەمپی نازییەکانەوە بۆ بەرپەتی سێدارەی بەعسییەکان
کورتەباس
سلێمانی لەئەفسانەی نیشتمانپەروەرێکدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
وشەی بێگانە لەفەرهەنگی زمانی کوردی دا؛ کاریگەریی زمانی فارسی وەک نموونە
وێنە و پێناس
بەهرۆز گەڵاڵی و منداڵەکانی 21-09-1998 لە سلێمانی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
سەیوان سەحیحی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
کورتەباس
عەزیز نەسین و مەسەلەی کورد
ژیاننامە
مەنسوور محەمەد نەژاد
پەرتووکخانە
ئەرکی مێژوونووس و بایەخی مێژوو
پەرتووکخانە
ساڤرولا
وێنە و پێناس
سەروەت سەوز و ئیسماعیل خەیات لە ئەشکەوتی هەزارمێرد ساڵی 1980
کورتەباس
پاسۆک و فيلمی کارتۆنی منداڵان
ژیاننامە
ڕەوا جەلیزادە
پەرتووکخانە
نزیکترین دووری
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک گەنجی شارەدێی دارەتوو، بەردەڕەش ساڵی 1998
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نیازی حەمە عەزیز
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئیسماعیل سەردەشتی
09-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ئیسماعیل سەردەشتی
ژیاننامە
زارا محەمەدی
28-05-2019
هاوڕێ باخەوان
زارا محەمەدی
ژیاننامە
فاتمە حاجی غەریب
16-08-2022
سروشت بەکر
فاتمە حاجی غەریب
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی دیاری شاری سلێمانی و هەڵەبجە لە ماڵی حامید بەگی جاف، لە ساڵی 1950
31-07-2024
شادی ئاکۆیی
چەند کەسایەتییەکی دیاری شاری سلێمانی و هەڵەبجە لە ماڵی حامید بەگی جاف، لە ساڵی 1950
کورتەباس
پاسۆک و فيلمی کارتۆنی منداڵان
31-07-2024
زریان سەرچناری
پاسۆک و فيلمی کارتۆنی منداڵان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەکی کورد لە بری بانگ سروودی ئەی ڕەقیب بە گوێی منداڵە تازەبووەکەیدا دەخوێنێت
01-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گۆرانی ئای لە گوڵێ بە دەنگی محەمەد شێخۆ، ساڵی 1982
01-08-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
گۆرانی خاڵۆ بە دەنگی ناسری ڕەزازی، ساڵی 1976
01-08-2024
شادی ئاکۆیی
پارت و ڕێکخراوەکان
ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵ
31-07-2024
زریان عەلی
پارت و ڕێکخراوەکان
ئینستیتیوتی کوردیی ئامەد
31-07-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
نیازی حەمە عەزیز
31-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
نزیکترین دووری
31-07-2024
زریان سەرچناری
پارت و ڕێکخراوەکان
ئینستیتیوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە MERI
31-07-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی دیاری شاری سلێمانی و هەڵەبجە لە ماڵی حامید بەگی جاف، لە ساڵی 1950
31-07-2024
شادی ئاکۆیی
پارت و ڕێکخراوەکان
ئینستیتیوتی چاندی کوردیی ڤییەن
31-07-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 527,965
وێنە 106,876
پەرتووک PDF 19,836
فایلی پەیوەندیدار 99,914
ڤیدیۆ 1,459
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
301,943
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,810
هەورامی 
65,787
عربي 
29,018
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,694
فارسی 
8,746
English 
7,186
Türkçe 
3,577
Deutsch 
1,469
Pусский 
1,123
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
کۆگای فایلەکان
MP3 
311
PDF 
30,036
MP4 
2,360
IMG 
195,167
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای زەرزوان
ژیاننامە
سەلاح گادانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای سەردار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی دیاری شاری سلێمانی و هەڵەبجە لە ماڵی حامید بەگی جاف، لە ساڵی 1950
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
شیلان شەماڵ مستەفا
ژیاننامە
سایە ئیبراهیم خەلیل
وێنە و پێناس
قوتابییانی بەشی زمانی عەرەبی پەیمانگەی مامۆستایانی دهۆک ساڵی 2000
کورتەباس
زانستی زمان چی یە؟
کورتەباس
لە پەراوێزی 101ساڵەی پەیماننامەی لۆزاندا
ژیاننامە
فەرید ڕۆبینا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شانیا شەهاب
پەرتووکخانە
ئەلێکسەندەر ئەرۆنسۆن (کاک ئەسکەندەر) لە کەمپی نازییەکانەوە بۆ بەرپەتی سێدارەی بەعسییەکان
کورتەباس
سلێمانی لەئەفسانەی نیشتمانپەروەرێکدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
وشەی بێگانە لەفەرهەنگی زمانی کوردی دا؛ کاریگەریی زمانی فارسی وەک نموونە
وێنە و پێناس
بەهرۆز گەڵاڵی و منداڵەکانی 21-09-1998 لە سلێمانی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
سەیوان سەحیحی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
کورتەباس
عەزیز نەسین و مەسەلەی کورد
ژیاننامە
مەنسوور محەمەد نەژاد
پەرتووکخانە
ئەرکی مێژوونووس و بایەخی مێژوو
پەرتووکخانە
ساڤرولا
وێنە و پێناس
سەروەت سەوز و ئیسماعیل خەیات لە ئەشکەوتی هەزارمێرد ساڵی 1980
کورتەباس
پاسۆک و فيلمی کارتۆنی منداڵان
ژیاننامە
ڕەوا جەلیزادە
پەرتووکخانە
نزیکترین دووری
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک گەنجی شارەدێی دارەتوو، بەردەڕەش ساڵی 1998
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نیازی حەمە عەزیز
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - مێ ژیاننامە - نەتەوە - کورد وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - نووسەر - لێکۆڵەر ژیاننامە - جۆری کەس - ئایینی ژیاننامە - جۆری کەس - چالاکی سیاسی ژیاننامە - جۆری کەس - قوربانیی داگیرکاریی تورک بۆ ڕۆژاوا ئۆپەراسیۆنی بەناو (کانیی ئاشتی) کورتەباس - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.781 چرکە!