ئاسمانی چەرمین
پێپلیکانەی ئاسن
پێداوەسەرکەوتین
مەبەست لە زین و ئاوزەنگی ئەسپە، ئاسمانی چەرمین، مەبەست لە زینە چۆن ئاسمان بەرزە، زینی ئەسپیش بەرزە و دەخرێتە سەر پشتی ئەسپ، پێپلیکانەی ئاسن، مەبەست لە ئاوزەنگی ئاسپە، وەک پلەیەک وایە بۆ سەرکەوتن بۆ سەر پشتی ئەسپ. وەڵام (زین و ئاوزەنگ) .[1]