ئاسمان ڕەنگە کونی تەنگە
ئەگەر ئەو نەبێت کارمان لەنگە
ئاسمان ڕەنگە، مەبەست لە دەرزی دروومانە کە ڕەنگی سپییە وەک ئاسمان، کونی تەنگە، مەبەست لە کونی دەرزییە کە زۆر بچووکە، ئەگەر ئەو نەبێت کارمان لەنگە، واتە: ئەگەر دەرزی نەبێ، ناتوانین بەرگ بدوورین و ڕووت دەبین. وەڵام (دەرزی دروومان) . [1]