ئاو لە ئافتاوە ڕۆژ لە ڕۆژاوا
ئەوەی بیزانێ ئەقڵی تەواوە
ئافتاوە: مەسینە بۆ دەستبەئاو گەیاندن بەکارێت، ئاو لە ئافتاوە، واتە: لەناو سەرئاودا مەسینەی پڕ لە ئاوی لێیە، ڕۆژ لە ڕۆژاوا، مەبەست لە کاتی دەستنوێژ گرتنە، هەر کەسێک مەتەڵەکە بزانێ بە کەسێکی هۆشمەند ناوی دەبات. وەڵام (نوێژ) .[1]