ئاو و خوێ دەخوا مرۆڤ نییە
دەیشێلی بە دەست ئاگای لێنییە
مەبەست لە کرداری هەویرشێلانە، ئاو و خوێ دەخوا مرۆڤ نییە، مەبەست لە ئاردە کە ئاو و خوێی تێدەکرێ، بۆ ئەوەی تام بگرێت و بشێلرێ، دەیشێلێ بە دەست ئاگای لێنییە، واتە: کابان ئارد دەشێلێ و دەیکات بە هەویر. وەڵام (هەویرشێلان) .[1]