ئەگەر بەریدەی بەڵایە
ئەگەر بیگری زێڕی دوونیایە
مەبەست لە زمانی قسەکردنە و گفتوگۆیە، ئەگەر بەریدەی بەڵایە، واتە: گەر زمان زۆر بڵێ و سنووری نەریتی کۆمەڵگە ببڕی، لەسەر خاوەنەکەی دەبێتە بەڵا، ئەگەر بیگری زێڕی دوونیایە، واتە: گەر ئاگاراری قسەکردن بیت، زمان باش بەکاربهێنرێ، قسە وەک زێڕ بەنرخ دەبێ. ئەم مەتەڵە لەناو خەڵکیدا وەکوو پەندی پیشینانیش بەکاردێ. وەڵام (زمان) .[1]