ئەو لای تەختە ئەم لای تەختە
ناوڕاستەکەی زەرنەقووتە
زەرنەقووتە: لە کوردەواردا پێشی دەوترێ: قۆزمەسوورە یان سوورمەساقە، ئەو لای تەختە ئەم لای تەختە، مەبەست لە بێشکە یان لانکەیە کە لە تەختە درووستدەکرێ، ناوڕاستەکەی زەرنەقووتە، مەبەست لە منداڵی ساوایە کە دەکرێتە ناو بێشکەوە و بە زەرنەقووتە چووێنراوە. وەڵام (بێشکە لانکە) . [1]