ئەوە چییە خۆی زەردە، گەرم بکرێت سپی دەبێت.
مەبەست لە گەنمەشامییە (گەنمەشامی: جۆرێک دانەوێڵەیە، مرۆڤایەتی لە مێژوویەکی کۆنەوە ناسیویەتی، وەک خۆراکی سەرەکی کەڵکی لێبینراوە) ئەوە چییە خۆی زەردە، مەبەست لە ڕەنگی دەنگی گەنمەشامییە کە زەردە، گەرم بکرێت سپی دەبێت، واتە: گەر گەنمەشامی بخرێتە سەر گەرمی دەنکەکانی دەتەقن و سپی دەبن. وەڵام (گەنمەشامی) . [1]