بازنی خونچە هەمینێ
کەوتە ژێرزەمینێ
دەنگی گەییە مەدینێ
بازنی خونچە هەمینێ، مەبەست لە دانەدانەی مووروەکانی بازنگی دەستی ئافرەتی کوردە کە بە گوللە چوێنراوە، کەوتە ژێرزەمینێ، کاتێک بازنگ دەپچڕێ دەنکەکانی بڵاوەبنەوە و ون دەبن، چووێنراوە بە گوللە کاتێک دەتەقێ بڵاودەبێتەوە و ون دەبێت، دەنگی گەییە مەدینێ، واتە گوللە زۆر دەڕوات. وەڵام (دەنگی تەقەی تفەنگ).[1]