بە جەحێڵی لووسە
بە پیری چرچە
مەبەستی مەتەڵەکە ترێ و مێوژە، بە جەحێڵی لووسە، جەحێڵ واتە: گەنج مەبەست لە ترێی بەری داری مێوە کە بۆڵووەکانی لە قۆناغی پێگەشتندا ساف و لووسن، بە پیریی چرچە، واتە کاتێک ترێ دەکرێت بە مێوژ یان بە دارەکەوە دەمێنێتەوە، بۆڵووەکانی چرچ دەبن. وەڵام (ترێ و مێوژ) . [1]