گوندەواری بەور لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە سێ گوندەواری ناوچەی ناوەندی شارستانی قوروە لە شارستانی قوروە، لە پارێزگای #سنە# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ناوەندی ئەم گوندەوارە گوندی وێهەجە.[1]
$ناو$
وشەی(بەور) ناوی لوتکەی کێوێکە لە زنجیرە کێوەکانی کوردستانی ناوەندی، کە لە باشووری ئەم گوندەوارەدا بەرەو خۆرهەڵات کشاوە، خەڵکی کوردی ناوچەکە پێی دەڵێن (بەور) واتای بەفر، لەبەرئەوەی زۆرینەی کاتەکانی ساڵ لوتکەی ئەم کێوە بەفری پێوەدەمێنێت و بە بەور ناوی کەوتووەتە سەر زمانان. بەڵام لە نووسراوە فارسییەکاندا بە هەڵە یان بەتۆبزی (بەور)یان لێبووەتە (بەدر). وە ناوی ئەم گوندەوارە لە ناوی ئەم لوتکەی چیایەوە وەرگیراوە.
$دانیشتووان$
بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2016دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندەوارە (6,032) کەس و (3,219)نێر و (2,813)مێ و (1,717)خێزان پێکهاتووە.[2] دانیشتووانی ئەم گوندەوارەیە لە کورد پێکهاتووە.
$دانیشتووانی ئەم گوندەوارە لە کورد پێکهاتووە:$
ژمارەی کورد: (6,032)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (100٪)ی دانیشتووانی گوندەوارەکە.
$جوگرافیا$
گوندەواری بەور هاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندەوارانە:
لە باکوورەوە لەگەڵ گوندەواری قسڵان.
لە باشوورەوە لەگەڵ گوندەواری باولە.
لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ گوندەواری چەرداوڕۆی ڕۆژاوا.
لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندەواری پەنجە عەلی باکوور.
$دابەشی کارگێڕی$
سەرجەم دانیشتوانی گوندەکانی ئەم گوندەوارە کوردن.
$لە (13) گوند پێکهاتووە:$
وێهەج (ناوەند)
ئاسەفاوا
هوریە
خەناناوا
تازاوای سەر هوریە
خڕێڵە
دێوەزەن
سەرتیپاوا
سەنگیناوا
شۆکراوا
قاسماوا
موشیراوا
میناوای کێف