بۆرە و کورتە و کلکی نییە
چوار پێی هەیە و ملی نییە
مەبەست لە وەسفی گیانەوەری بۆقە، ڕەنگی بۆرە، (بۆق بەپێی سرووشت و خاک و ژینگە ڕەنگی دەگۆڕێت) هەروەها باڵای کورتە و کلکیشی نییە، چوار پێی هەیە و ملی نییە، واتە: چوار پەلی بۆ ڕۆشتن هەیە، لەگەڵ ئەوەدا گیانەوەرێکە ملی نییە و ڕاستەوخۆ سەری بە جەستەیەوە نووساوە. وەڵام (بۆق) . [1]