بەر هەسانی پشت خوری
بەڕۆژ تێرە و بەشەو برسیی
هەسان: جۆرە بەردێکی چیایی سەخت و لووسە، بۆ تیژکردنی تیغ بەکاردێت (فەرهەنگی خاڵ) بەر هەسانی پشت خوری، مەبەستی لە کڵاشە کە ژێرەکەی وەک هەسان لووسە، بەتایبەتیی دوای ماوەیەک لەپێکردن، سەرەکەشی ڕێسراوێکی سپییە وەک خوری. بەڕۆژ تێرە و بەشەو برسی، واتە: بەڕۆژ لەپێدەکرێ و بەشەو لەپێناکرێ. وەڵام (کڵاش) . [1]