با گورگ بتخوات، ڕێوی نەتلێسێتەوە.
گورگ ئاژەڵێکی دڕندەی گۆشتخۆرە، هەروەها ڕێویش ئاژەڵێکی فێڵاوییە، گورگ بە کەسی خراپەکار و ڕێویش بە ناکەس چووێنراون، لە ژیاندا دەکرێت مرۆڤ بەرگەی ستەمی کەسی خراپەکار بگرێت، بەڵام لەو کاتانەدا بە هاوکاریی نامەردی ڕازی نییە. بۆ کەسێک بەکاردێت کە بەشکستی خۆی ڕازی بێت بەڵام دەستگیرۆیی نامەرد پەسەند نەکات.[1]