بە باڵ مەلە
بە شاخ گایە
ماسی پشتە و ئەڵێی بایە
مەبەستی مەتەڵەکە گیانەوەرۆچکەی کوللەیە، بە باڵ مەلە، مەبەست لە کوللەیە کە وەک مەل باڵی بۆ فڕین هەیە، بە شاخ گایە، مەبەست لە هەستەوەرەکانی کوللەیە کە بە شاخی گا چووێنراوە، ماسی پشتە، واتە: پشتی وەک ماسی پوولەکەدارە، ئەڵیی بایە، واتە: لە ڕۆشتندا زۆر خێرایە. وەڵام (کوللە) . [1]