ناو: عەبدولڕەحمان
نازناو: عەبدولڕەحمان ناجم
ناوی باوک: محەمەد بەگ
ڕۆژی لەدایکبوون: #9-5-1833#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #23-6-1895#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: ئەلعەزیز
$ژیاننامە$
زانایەکی خەڵکی شاری سلێمانییه و زاناییەکەی، له چەند دەزگایەکی هەستیاری دەوڵەتی عوسمانیدا بەڕپرسیاریەتیی هەبووه. عەبدولڕەحمان ناجم کوڕی محەمەد بەگه، له میرەکانی سلێمانییه و کەسایەتییەکی ناودار و زانا بووه، #09-05-1833# له سلێمانی له دایک بووه، ئەو به نازناوی مەوالنا بەگزادەش ناسراوه که نازناوی بنەماڵەکەیان بووه.
له مەدرەسەکانی سلێمانی و بەغدا خوێندوویەتی و هەڕ لەوێش ئیجازەی عیلمیی وەڕگرتووه.
دوای تەواوکردنی خوێندن، چوار پێنج ساڵ له مەدرەسەکانی بەغدا مودەڕیسایەتیی کردووه.
بەگوێرەی تۆماری عوسمانی: ئەو به زمانەکانی تورکی، عەرەبی و فارسی توانیویەتی بخوێنێتەوه و بنووسێت و هەڕوەها توانای ئاخافتنیشی به کوردی هەبووه.
[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=447265&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی ژیاننامەی عەبدولڕەحمان ناجم=KTML_Link_External_End=