بووکێکم هەیە لە کاتی نووستن، بۆخۆی لە ژوورێ، پرچی لە دەشتێ.
بووک مەبەست لە چاوی مرۆڤە، لەبەر گەشی و جوانی بە بووک چووێنراوە، بۆ خۆی لە ژوورێ، مەبەست لەوەیە چاو لەنێو پێڵووەکاندایە کە بە ژوور چووێنراوە، پرچی لە دەرێ، مەبەست لە برژاگی مرۆڤە کە بەدەوری چاوەوەیە، بە پرچ چووێنراوە. وەڵام (چاو و برژانگ) .[1]