بە سندووقی هەشت ڕۆخان
تێیدایە لە پیر و جوان
سندووق، مەبەست لە گۆڕی مردووە، هەشی ڕۆخان، مەبەست لە هەشت سووچی گۆڕە بەتایبەتیی ئەو جێگەیەی گۆڕ کە تەرمی تێدەخرێ، تێیدایە لە پیر و جوان، مەبەست لەوەیە کە گۆڕستان هەموو جۆرە تەمەنێکی مرۆڤی تێدایە، گۆڕ هەیە مرۆڤەکەی بە منداڵی یان گەنجی مردووە، گۆڕیش هەیە بەپیریی. وەڵام (گۆڕ) .[1]