پشتی لە خوارێ دەستی لە حەوا
هیچ ماڵێک نییە نەیبێ شتی وا
مەبەست لە مەشکەیە، (مەشکە: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە پیشتی بزن درووستدەکرێ، بۆ ژەنینی دۆ بەکاردێت) پشتی لە خوارێ، مەبەست لە مەشکەیە کە بە سێپاییدا هەڵدەواسرێ و پشتی بۆ خوارەوەیە، دەستی لە حەوا، واتە: مەشکە بە هەر چوارپەل بە سێپاییدا هەڵدەواسرێ، هەموو ماڵێکی گوندنشین هەیەتی. وەڵام (مەشکە) . [1]