تا سەری نەبڕی نایەتە گووفتار
تا خوێنی نەڕژی نایەتە وتار
لەگەڵ ئەوەدا بێهۆش و بێگیانە بەدەوری زانا قسەی ڕەوانە
گوفتار: قسەکردن. سەربڕین بۆ ئاژەڵ و پەلەوەر بەکاردێ، تا سەری نەبڕی نایەتە گوفتار، مەبەست لە قەڵەمە، تا دانەدرێ بەکارنایەت، تا خوێنی نەڕژێ نایەتە وتار، واتە: تا پێی نەنووسرێ، وشە نانووسێ، هەروەها شتێکی بێ گیانە و وەک کەسی زانا پێنووسینی ڕەوانە. وەڵام (قەڵەم) . [1]