تەنەکەی نەفتێ
قورفەی کەتێ
کەس نایگاتێ
مەبەست لە گووللەی چەکە، تەنەکەی نەفتێ، واتە: تەنەکەی نەوت، مەبەست لە گووللەیە کە وەک نەوت گڕدەگرێ، قورفەی کەتێ، مەبەست لە تەقاندنی گووللەیە، کەس نایگاتێ، مەبەست لەوەیە کاتێک گووللە دەتەقێ، هێند خێرا دەڕوا، کەس ناتوانێت پێی بگاتەوە. وەڵام (گووللە) . [1]