دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی ڕاگەیاندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
کەس و کاری هونەرمەندی دیاری کوردستان مامۆستا باکووری
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی دیاری کوردستان مامۆستا باکووری -مان پێگەیشت
بەناوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەس و کاری مامۆستا باکووری و هونەرمەندان دەکەین خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
مامۆستا باکووری تەمەنی خۆی تەرخانکرد بۆ خزمەتکردن بەئاواز و هونەر و میوزیکی کوردیی و دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە و بنکەی مەقامە لەشاری هەولێر، خزمەتێکی زۆری بەهونەری ڕەسەنی کوردیی کردووە و ڕۆڵێکی گەورە و دیار و بەرچاوی هەبوە، بۆیە بۆ هەمیشە بەرهەمەکانی لەیاد و یادەوەری خەڵکی کوردستان دەمێنێتەوە.
ڕۆحی شاد و یاد و یادەوەری هەمیشە بەخێر بێت
مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!