دەقی پەیامەکەی محەمەد سابیر:
شەهیدانی ڕێگەی ئازادی، کەسوکاری شەهیدانی مەشخەڵی نەکوژاوەی یەکێتیی؛ مێژووی پڕلە شانازی ئەم حزبە تێکۆشەرەن؛ کە سەرۆک مام جەلال و تێکۆشەرانی کوردایەتی بە کەم ژیان و کەڵ-ژیان؛ نەخشەی ڕێبەرایەتی و خەباتیان بۆ کێشا.
تێکۆشەرانی ڕێبازی نوێی ئازادی، توانیان دژی ستەمکاری بەعسی فاشیزمی سەدامی بجەنگێن و قەڵای ستەمکاری داڕمێنن. ئەم یەکێتییە وەک چیای سەفینی سەربڵند بە قوربانیدان و گیان بەختکردنی تێکۆشەران هەرگیز لەبن نایه و لوتکەی تێکۆشانی زیاتر و زیاتر دەکشێت.
مێژووی ئەم حزبە تۆماری تێکۆشان و فیداکاریی و سڵنەکردنە لەسەختی و ئەشکەنجەی زیندان و ئازاری جەلادانەی بەعس.
یەکێتیی ئه و حزبەیە کە جێگەی شانازییە؛ بۆ ئەم گەل و وڵاتە. حزبی شەهیدانە، حزبی فیداکاری و تێکۆشەرانی زیندان و پێشمەرگه و کەسوکاری شەهیدانە.
یەکێتی، بۆتێکۆشان و خەبات بۆ مافەکانی گەلەکەمان، خوێنی گەشی شەهیدەکانی شاهیدی بۆ دەدەن، بۆ ئێستاو ئایندەش سەرراستی خەبات و پاراستنی دەستکەوتەکانی دەبێت، و شاندەداتە ژێر لێپرسراوێتی ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییە باڵاکانی گەکەکەمان و ئەوەش بە حزبی شەهیدان دەکرێت.
“دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد و کوردستان”
باڵیۆز د.محمد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!