ناونیشانی بابەت: کۆمەڵکوژی غەفوریانی کۆیە؛ تاوانبار لە ترۆپکی دەسەڵات
ناوی نووسەر: #یوسف ئەحمەد مەنتک#
تاوانێکی خوێناوی شێخ جەعفەر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕەمی کردنی حەوت پێشمەرگە
شەفیق ئاغای تۆفیق ئاغای تاهیر ئاغای غەفوری ئەوکاتەی سەرۆکی جاش دەبێت لە ساڵی 1983، بەهۆی درووست بوونی گرژی و کێشە لەنێوانیان لەگەڵ کاربەدەستانی ئەوکاتی ڕژێمی بەعس لە شاری کۆیە، بەسەر یەکێک لە دەزگەکانی حکومەت دادەدەن و تەقەیان لێدەکات، بەو هۆیەوە ئیتر لەوێ شوێنی نابێتەوە بریار دەدات بچێتە دەرەوە ببێت بە پێشمە بە خۆی جەماعەتەکەی لەگەڵی، ڕوو دەکەنە دەشتی #هەولێر#، پێوەندی بە هێزەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەکات، دیارە ئەو کات شێخ جەعفەر مستەفا بەرپرسی عەسکەری هێزەکانی یەکێتی بوو لەدەشتی هەولێر، کاتێک بەیەک دەگەن، چەکەکان لە شەفیق ئاغاو جەماعەتی لەگەڵی وەردەگرن، دەیانبەن بۆ کوندی دووشیوانی مەنتک، بە حوکمی ئەوەی مالی عەلی ئاغای ئەحمەد ئاغای مەنتک ئاغای ئەو گوندەیە، کە دەکاتە خالی منداڵەکانی شەفیق ئاغا.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2022/448074/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=شەفیق ئاغای غەفووری=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=شەفیق ئاغای غەفووری=KTML_ImageCaption_End=
$شەوی ڕەمیکردن:$ 15-12-1983 ڕۆژی پێنجشەممە لەدرەنگانی شەوی ئەم بەروارەدا شێخ جەعفەرو هێزەکەی دەچنە گوندی دووشیوان مالی عەلی ئاغا شەفیق ئاغاو جەماعەتی لەگەڵی دەهێنن، دەیانبەن بۆ ڕەمیکردن، ئەوکات شێخ جەعفەر بۆ تێکشکاندن و چاوترساندنی خەڵک، زۆرترین ژمارەی پێشمەرگە و هاووڵاتی بێ تاوانیان ڕەمیکرد، کون بەکون لەدوو پێشمەرگەکانی #حسک# دەگەڕان لەهەر کوێیەک دەستیان کەوتبان بێ سێ و دوو دەیان کوشت، دوای شکستی حسک بە تایبەت لەدەشتی هەولێرو کۆیە و زۆر شوێنی تری کوردستان، لەم کاتانەدا بوو دەسەڵاتی پاوانخوازی خۆیان لەدەشتی هەولێر بەزەبرو زەنگ دادەسەپاند.
لەکاتێکدا ئەوان خۆیان چوون بۆناو هێزی پێشمەرگە، لەشەڕیشدا نەگیڕاون!. بە بێ دادگاییکردن لەم شەوەدا بەم جۆرە ڕەمیان دەکەن:
$یەکەم:$ لە فولکەی کانی بزرەی مەنتک، ئەم سێ کەسە ڕەمی دەکەن بە ناوەکانی هەردوو برا:
1- محەمەد یونس تاهیر غەفوری
2- ئازاد یونس تاهیر غەفوری لەدایکبوی سالی 1967، ئازاد تەمەنی 15 ساڵ
.3- سەفین عوسمان مەعروف لەدایکبووی ساڵی 1966 تەمەن 16 ساڵ.
$دووەم:$ لەکەلی قەشقە ئەم سێ کەسە ڕەمی دەکەن:
1- شەفیق ئاغای تۆفیق ئاغای تاهیرئاغای غەفوری
2- هەندرێن شەفیق ئاغای تۆفیق ئاغای غەفوری - کوڕی شەفیق ئاغا - لەدایکبووی 1967 تەمەن 15 ساڵ.
3- سوارە حەمەدئەمین بایز
$سێیەم:$ گوندی سێگردکان=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2022/448074/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هەندرێن شەفیق ئاغا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هەندرێن شەفیق ئاغا=KTML_ImageCaption_End=
1- جەلال - سائیقی شەفیق ئاغا بوو سێ ڕۆژ دواتر لە ڕێککەوتی 18.12.1983 لە گوندی سێگردکان ڕەمی دەکەن، خاوەنی دوو ژن بووە یەکێک لەژنەکانی ناوی قەدەم خێر بووە، گوایە خەڵکی گوندی سێگردکانیش بووە، پێشتر جەلال پێشمەرگەی حسک بووە هەر بۆیەش گوڵلە بارانی دەکەن.
دیارە ئەوانە ژمارەیان زۆر بووە، ئەوانەیان ڕەمیکردوون ئەوانی تریشیان بەرداون، ئامانجیان کە لێی تەسفییەکردنی خانەوادەی شەفیق ئاغا بووە، چونکە ئەوانی ڕەمی کراون کوڕو ئامۆزاو خزمی نزیکی بوون.
چەند خاڵێکی گرنگ و سەرنج ڕاکێش، ئەوانە بۆخۆیان چوون ببن بەپێشمەرگە، سیان لەوانە تەمەنی یاساییان تەواو نەکردووە لەنێوان پازدە بۆ شازدە ساڵ دەبوون کەچی ڕەمی کراون، بەبێ دادگاییکردن ڕەمی کراون.
دیارە دوای چەکردنیان، شێخ جەعفەر پەیوەندی بە سەرکردایەتییەوە کردووە، ئەوان بڕیاری ڕەمیکردنیان داوە، پرسیارێک دێتە پێشەوە کێ بڕیارەکەی داوە، ئەو وەڵامە دەبێ شیخ جەعفەر بیداتەوە!. یان هەر شێخ جەعفەر بۆخۆی بڕیارەکەی داوە!.
بەپێی بەدواوواچوون و لێکۆڵینەوەو لێکدانەوەی ڕووداوەکانی ململانێی نێوان ماڵباتانی کۆییان گوایە ئەو ڕەمی کردنە تۆلەکردنەوە بووە، #مام جەلال# تۆلەی حەوێزی مام یەحیای کردۆتەوە، دیارە پێشتر دکتۆر خالید سەعید غەفوری، لەجادەی تەم تومان، حەوێزی مام یەحیاو چەند کەسێکی کوشتووە. دکتۆر خالید خزمی شەفیق ئاغایە، لە تۆلەی خوێنی حەوێزی مام یەحیا، مام جەلالیش شەفیق ئاغاو کوڕو خزمەکانی گوڵلە بارانکرد لە ڕێگەی شێخ جەعفەر.
هەولی مام جەلال بۆ سەلماندنی ئەستۆ پاکی خۆی:
مام جەلال لە گەڕەکی جەمعییەی کۆیە لە ماڵی جەمیلە خانی خوشکی بەدوای سەفیەخانی ئەحمەد ئاغای مەنتک، خێزانی شەفیق ئاغادا دەنێرێت، مام جەلال پێی دەڵێت من شەرمەزارم چیتان دەوێت بۆتان دەکەم، ئەگەر دەرێن دەتان نێرمە خاریج. سەفیەخان لە وەڵامدا دەڵێت تەنیا بکوژ کە شێخ جەعفەرە تەسەلیممان بکە. مام جەلال دەڵێت ئەوە ناتوانم بکەم.
مام جەلال دوو جار هەولی دابوو یونس خانی تاهیر ئاغای غەفوری باوکی محەمەدو ئازاد ببینێت،
، بەڵام یوونس خان ڕەتیکردبۆوە گووتبووی ئەو منداڵ و برازای منی کوشتووە نامەوێ دیداری بکەم، بەس ڕسالەیەکی بۆ مام جەلال دەنووسێت کە نامەکە دەگاتە دەستی مام جەلال دەڵێت نەم گۆت کوڕو برازای یونس خانی تاهیر ئاغای غەفوری نەکوژن، ئە ها بزانن ئەو کابرایە فەلسەفەیە. دیارە نامەکە چەند لاپەڕەیەک بووە، بە پێی گوتەی شایەد حالەکان ئاگاداری ناردنی نامەکە بوون، بەشێک لە زانیارییەکانی نێۆ نامەکە چیرۆکێک بووە بەم شێوەیە: لە زەمانی زوو لە شاری بەغدا کابرایەک زەلامەکی لەدەست دەکوژرێت، کابرا هەڵدێت دەبینی قەسرەکی گەورە هەیە، دەچێتە ناو قەسرەکە، مشەوەشە، دەکەوێتە بەرانبەر ژنەکی، ژنەکە دەرێ کاکە لۆ ئاوەها مشەوەشی؟. کابرا دەرێزەلامەکم لەدەست کوژرایە، ڕووم لەو قەسرەی کرد زۆر گەورەبوو، ئەگەم بم پارێزی. ژنەکە دەرێدەزانی ئەمن کێم؟. کابرا: ناوەلا. ژن دەرێ من ناوم ڕاجینایە، هەموو قەحبەی بەغدایێ لەبن دەستی منە، من سەرۆکیانم، مادام ڕووت لەدەرکەی من کرد، هەموو سەروەت و سامانی خۆم لەسەر دانابی، خۆشم لەسەر دابنێم، نایەلم هیچت لێ بێت. کابرای دەپارێزی. لە کۆتایی نامەکەدا یوونس خان نووسیوییە: ئەمن قەت لەو بڕوایەیدا نەبووم، منداروبرازای من بێنە دەرێ ئەتوو بیان کوژی، ئەمە جیرانی یەک بووین، ئێمە لەگەڵ ئێوە بناغەی خانیمان لەگەڵ یەک داڕزییەوە. مام جەلال لەکۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی نامەکەی دەرهێنابوو گوتبووی ئەمن نەم گۆت ئەوانە نەکوژن دەستیان لێ نەدەن، بزانە ئەو کابرایە چی لۆ من نووسییە، ئەمنی لە قەحبەکی بە کەمتر زانی، چوونکە من نەم تانی برازاو منداری وی بپارێزم، ئەمنتان شەرمەزارکرد. ئەوە بوومام جەلال شێخ جەعفەری تەجمید کرد، لەدەوری سماقوڵیان دانا.
لێرەدا مرۆڤ گوومانی دەچێتە سەر شەهیدبوونی زۆر کادرو پێشمەرگەی یەکێتی کە بە پلانی نێو خۆیی کوژرابن، هەروەها کارەساتی #هەکاری#ش کە دکتۆر خالید سەعیدو حسێن بابە شێخ وسەدان پێشمەرگە بوونە قوربانی، زۆر ڕووداوی تر هەن جێگەی گومانکردنن.
ئەنجام: بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان شێخ جەعفەر لە ژیاندا ماوە پێویستە دادگایی بکرێت ڕوونی بکاتەوە بە بڕیاری کێ ئەو پێشمەرگانەی ماڵباتی غەفوریانی ڕەمی کرد چونکە ئەوان بەپێی خۆیان چووبوون ببن بە پێشمەرگە، لەشەڕدا نەگیڕابوون.
پەڕتووکی شۆڕش و تاوان. نووسینی یووسف مەنتک. بیرەوەرینامە، ، ئەم دەفتەرە زیاتر لە دووسەد تاوانی کوشتنی هاووڵاتی بێ تاوان و پێشمەرگە لە خۆ دەگرێت، لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوڵلەبارانکراون. [1]