لەگەڵ بڕوا، گورگانخواردوو ئەبێ.
گورگانخواردوو: بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە بنەماڵەکەی دوورکەوتبێتەوە و بێکەس بووبێت، لە هەموو لایەکەوە ستەمی لێبکرێت و نەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات. واتە: گرنگی مانەوەی مرۆڤ لەناو خزم و کەسدا بەهاداریی خۆی هەیە، پارێزراوە لە هەموو هێرشێک، بۆ کەسێک بەکاردێت کە بێکەس و بێدەربێت. [1]