حەوزی قووڵە
دەوری تووڵە
مەبەست لە چاو و پێڵوە، حەوزی قوڵ، مەبەست لە چاڵی چاوی مرۆڤە کە قوڵە و لە مەتەڵەکەدا بە حەوز چووێنراوە، دەوری تووڵە، مەبەست لە پێڵووی چاوە کە دەوری چاوی داوە، وەکوو چۆن توڵ بەدەوری شتێکدا دێت بۆ ئەوەی بیپارێزێ، بەو شێوەیەش پێڵو چاو دەپارێزێ. وەڵام (چاو) .[1]