حەوزی گۆشتی کەم ئاوە
چواردەوری پەرژین کراوە
ئەستێرەی گەشی لەناوە
مەبەست لە چاو و پێڵوی چاوە، حەوزی گۆشتی کەم ئاوە، مەبەست لە چاڵی چاوە کە بە حەوز چوواندوویەتی، هەمیشە کەمێک فرمێسکی تێدایە، چواردەوری پەرژیین کراوە، مەبەست لە پێڵوی چاوە کە دەوری چاوی داوە. ئەستێرەی گەشی لەناوە، مەبەست لە چاوە کە بە ئەستێرە چووێنراوە. وەڵام (چاو) . [1]