پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,430
وێنە 105,695
پەرتووک PDF 19,158
فایلی پەیوەندیدار 96,439
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەیوەندی نێوان ئیسلام و ناسیونالیزمی عەرەبی لە سەردەمی قورەیش تا بەعس- داعش (بەشی چوارەم)
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
$پەیوەندی نێوان ئیسلام و ناسیونالیزمی عەرەبی لە سەردەمی قورەیش تا بەعس- داعش (بەشی چوارەم)$
نووسینی: د. هێرش قادری
$بزووتنەوەی وەهابییەت:$
محەمەد کوڕی عەبدولوەهاب، بناغەداڕێژەری بزووتنەوەی وەهابییەت، بانگەشەی بۆ گەڕانەوە بۆ ئیسلامی ڕەسەن و پاککردنەوەی ئیسلامی سەرەتایی لە بەلاڕیداچوونەکان دەکرد. بەهۆی پاڵپشتی بنەماڵەی سعودی لە کوڕی وەهاب، عەرەبستان لە ژێر هژمون و دەسەڵاتی ئیمپراتوری عوسمانی ئازاد بوو، لە دواییشدا سەربەخۆ بوویەوە. ئامانجەکانی بزووتنەوە بریتی بوون لە خەبات دژی بێ باوەڕی و کۆنەپەرستی، هەروەها خەبات دژی عەقڵ/فەلسەفە و عیرفان و زیندووکردنەوەی یەکڕیزی ئایینی – عەرەبی خەلافەت و دژایەتی کردنی تورکەکانی عوسمانی. ئەگەر بە وردی چاو لە بنەماکان و ئامانجی ئەم بزووتنەوە بکەین، دەبینین بناغەی ئەم بزووتنەوە دەمارگیری عەرەبی بووە کە لە ژێر کاریگەری ڕۆژاوادا لە چوارچێوەی ناسیوناڵیزمی عەرەبی درەکەوتبوو. یەکەم خاڵ ئەوەیە کە گرنگترین ئامانجەکانی ئەم بزووتنەوەیە، بریتی بووە لە زیندووکردنەوەی خەلافەتی ئایینی– عەرەبی، دژایەتی لەگەڵ خەلافەتی تورکەکانی عوسمانی و گواستنەوەی خەلافەت لە تورکەکان بۆ عەرەبەکان. دووەم خاڵ بریتییە لە دژایەتی کردنی بێ باوەڕی و فەلسەفە و عیرفان و... کە ئەویش لە ئاڕاستەی هەمان زیندووکردنەوەی خەلافەتی ئایینی/عەرەبی و دژایەتی کردنی خەلافەتی غەیری عەرەبی بووە. لە ڕاستیدا بناغە و بنەڕەتی درووشم و واتا ئیسلامییەکان بریتی بووە لە پرسی سیاسی ئێمە/ئەوی دیکەی عەرەب/تورک و.... ئەوە چارەنووسی دەمارگیری/ناسیوناڵیزمی عەرەبی لە سەردەمی قورەیش تا سەردەمی داعش بووە، کە ڕێگای بۆ هژمونی خۆی یان ڕەتکردنەوەی هژمونی ئەوی دیکە بەسەر خۆیدا کردۆتەوە و بە زمانی پیرۆز/ناپیرۆز، بێ باوەڕ/ئایینی دەریدەبرێت تا لە لایێکەوە عەشیرەتەکان/حزبە عەرەبییەکان لە ژێر یەک ئاڵای هاوبەشی سەرووی عەشیرەتی/حزبی کۆبکاتەوە، و لەلایەکی دیکەوە بۆ هژمونی قەومی/سیاسی خۆی لەنێو ئەوانی دیکەدا، ڕەوایی مسۆگەر بکات و بناغە و بنەڕەتی هژمونی و بەرژەوەندی قەومی خۆی لە ژێر درووشمی ئایینی بشارێتەوە و مەبەستی ناپاکی خۆی لە چوارچێوەی واتا پاکەکان نیشان بدات.
$بە بۆچوونی وەهابییەکان، ئیسلامی ڕەسەنی سەرەتایی و ئیسلامی کەسایەتییە ناسراوەکانی سەردەمی پێغەمبەر، ئیسلامێکی عەرەبی ڕەسەنی دوورگەی عەرەبستان و ڕۆحی عەرەبی بووە کە هێشتا تێکەڵ بە کەلتووری یونانی، ئێرانی و هندی و... نەبووە، یان بە وتەی وەهابییەکان ناپاک نەبووە.$
مەبەست لە خەبات دژ بە بێ باوەڕی، عیرفان، فەلسەفە و... خەبات دژ بە تێکەڵبوونی ڕۆحی عەرەبی لەگەڵ ڕۆحی عیرفانی ئێرانی و فەلسەفەی یۆنانی و... بووە. لە ڕاستیدا ئەوان بە باشی ئەوە دەزانن کە خەلافەت و یەکڕیزی عەرەبی، جگە لە بنەمای دەمارگیری /رۆحی عەرەبی و نەهێشتنی کاریگەری کەلتوور وشارستانییەتی ئێرانی، تورکی و یونانی دەستەبەر نابێت. بت پەرستی و گڵکۆ پەرستی کەلتووری تورکەکان بووە کە عەرەبەکان ویستوویانە لە ناوی ببەن. هەروەها ڕۆح و عیرفانی ئێرانی بووە کە عەرەبەکان ویستوویانە لەسەر ڕۆحی عەرەبی بیسڕنەوە. هەورەها دژایەتیکردنی فەلسەفە کە ڕۆح و کەلتووری یونانی بووە، یان دژایەتیکردنی شیعە کە بە واتای دژایەتیکردن لەگەڵ ڕۆح و کەلتووری ئێرانی بووە. لە ڕاستیدا لە ژێر ناوی ئیسلام و گەڕانەوە بۆ ئیسلامی ڕەسەن، ویستوویانە ڕۆح و دەمارگیری عەرەبی سەرەتای ئیسلام یان هژمونی قورەیش/عەرەب زیندوو بکەنەوە. هەروەها مەبەست لە جیابوونەوەی ئیسلام لە ناپاکی کەلتووری ئێرانی، هندی، یونانی و تورکی، ناپاکی دەسەڵات/دەولەتەکانی تورکی، ئێرانی و... لە ناوچەکە و بونیادنانی دەسەڵات/هژمونی گشتگیری عەرەبی بووە کە لە سەردەمی خەلیفەکانی پێشوودا بوونی هەبووە. کەوایە هاوشێوەی سەرەتای ئیسلام، بانگەشەی وەهابییەکان بەمەبستی پێکهێنانی دەوڵەت بووە. زۆربەی نووسەران بە لەبەر چاوگرتنی کاریگەری وەهابییەت دژ بە تورکەکان و یەکڕیزی عەشیرەتە عەرەبییەکان، وەهابییەت بە درێژەپێدەری بزووتنەوەی سەربەخۆ خوازانەی عەرەبەکان و هێمای ڕۆحی سەربەخۆخوازی عەرەب ئەژمار دەکەن، و سەرچاوەی وەهابییەت بۆ ویژدانی قەومی عەرەب دەگەڕێننەوە (فراتی، 1387، 217). بەم پێیەش دیارە کە بنەما و بنەڕەتی ئیسلام لەسەر دژایەتی قەومی/سیاسی عەرەب لەگەڵ تورک و...داڕێژراوە، نەک لەسەر دژایەتی و پێکدادانی واتا ئایینی/ئیسلامییەکان.
$رەشید ڕەزا:$
بە بۆچوونی ئەو، مەرجی بەختەوەری، گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی خەلافەت لە تورکەکان بۆ عەرەبەکان بووە (عینایەت، 1389، 158). ڕەشید ڕەزا لە لایەکەوە بزووتنەوەی عەرەبی بۆ یەکڕیزی نەتەوەی عەرەب بە پێویست دەزانێت و لە لایەکی دیکەوە لە حزبی نەمانی ناوەندارێتی ئیداری عوسمانی ئەندام بووە، کە لە ساڵی 1912 لە قاهیرە دامەزراوە و ئامانجی خودموختاری /جیابوونەوە لە خەلافەتی عوسمانی بووە (هەمان سەرچاوە، 159). واتە تا ئەو کاتەی کە دەسەڵات لە دەستی عەرەبەکان نەبووە، بەرگری لە نەمانی ناوەندارێتی کردووە و هەروەها کاتێ کە دەسەڵات بۆ عەرەبەکان گەڕاوەتەوە، درووشمی یەکڕیزی عەرەبی و گەڕانەوەی دەسەڵاتی عەرەبەکان بۆ عەرەبەکانی داوە. ڕەشید ڕەزا لە لایەنگرانی بەهێزی بزووتنەوەی وەهابییەت بووە. ئەو پێش لە ڕۆشتن بۆ قاهیرە، لە ساڵی 1920 سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی سورییە بووە (عینایەت، 1360، 130). لە شام لە سەرۆکەکانی حزبی نەتەوەخوازی عەرەبی بووە. ئەو وتەبێژی هەڵسوڕاوی قەومییەتی عەرەبی سوری بووە (هەمان سەرچاوە). ئەوە ڕوون و بەرچاوە کە بەرگری ئەو لە ئیسلام و خەلافەتی عەرەبی/ئیسلامی، گەڵاڵەیەک بووە بە مەبەستی زیندووکردنەوەی شکۆ و دەسەڵاتی عەرەبی و هژمونی دووبارەی عەرەبەکان بەسەر قەومەکانی دیکە لە ژێر ئاڵای ئیسلام.
کاتێک ڕەشید ڕەزا لە سەردەمی بزووتنەوە قەومییە جیاجیاکانی ناسیونالیزمی عەرەبی لە بەرانبەر تورکەکانی عوسمانی، بەرگری لە ناسیوناڵیزمی عەرەبی دەکرد - بۆ نموونە بەڕێوەبردنی کونگرەی عەرەب لە سوریە... کۆبوونەوەی کۆنگرەی گشتی عەرەبی لە سوریە - بەڵام پاش ئەوە لە پڕۆسەی بونیادنانی دەوڵەتە نوێیە جۆراوجۆرە عەرەبییەکان و گەشەسەندنی بیرۆکەی نەتەوەخوازی لە مسر و... دژ بە ئامانجەکانی ناسیوناڵیزمی عەرەبی هەڵوێستی گرت و بە پێداگریکردن لەسەر جیهانی و گشتگیربوونی ئیسلام، بە توندی هێرشی کردە سەر ناسیوناڵیزم (ئەحمەدی، 1383، 60). بەهۆی ئەوەی کە ناسیوناڵیزمی یەکەمی ڕەزا بە مەبەستی ئازادی و یەکڕیزی عەرەبەکان دژ بە تورک بووە و دژایەتی دوایی ئەو لەگەڵ ناسیوناڵیزم و بەرگری لە جیهانی و گشتگیربوونی ئیسلام، دیسانەوە بە مەبەستی یەکڕیزی عەرەبی و دژایەتی کردنی ناسیوناڵیزمی بەرتەسکی وڵاتێک بووە کە یەکڕیزی دونیای عەرەبی دەخستە مەترسییەوە.
$حزبی بەعس و داعش: لە سەردەمی شۆڤینیزمی خوێنی/قەومی تا سەردەمی بناژۆخوازی ئایینی$
پێش هەموو شتێک، دەبێ ئاماژە بەوە بکەم کە درووشمی ئەمڕۆکەی داعش (دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێڕاق و شام) بۆ یەکەم جار لەلایەن عەفلەق و حزبی بەعسەکەی هاتۆتە ئاراوە. ئەو ناتەبایی کوفە و دیمەشقی لەبیرکرد و دەوڵەتی یەکڕیزی عەرەبی ئێڕاق و شامی بە سەرۆکایەتی حزبی بەعس داڕشت (موجانی، 1391، 25). عەفلەق و بیتار و ئەو کەسانەی کە بیرۆکەی بەعسیان داڕشت، لە وتە و بیرۆکەی خۆیاندا دژ بە دەوڵەتی عوسمانی بوون، بەڵام ئەو دژایەتییە، دژایەتییەکی واتایی نەبوو، واتە بەهۆی ئەوە نەبووە کە دەوڵەتی عوسمانی خۆی بە ئیسلامی پێناسە کردووە (باسی دەسەڵات و خەلافەت لە دونیای ئیسلام) بەڵکو، دژایەتییەکە لەو ئاڕاستەیەدا بووە کە بۆچی خەلیفە کەسێکی غەیری عەرەب بووە و هەروەها بۆچی زمانی خەلافەت، زمانی غەیری عەرەبی و تورکی بووە (هەمان سەرچاوە). دیارە کە حزبی بەعس لەگەڵ یەکڕیزی خەلافەتی ئیسلامی کێشەی نەبووە و بەڵکوو لەگەڵ ئەو خەلافەتە ئیسلامییەی کە لە ژێردەسەڵاتی سەرۆکی غەیری عەرەب و زمانی تورکی بووە کێشەی هەبووە. عەفلەق بە لەبەرچاوگرتنی پێشینەی دەسەڵاتی عەرەبی بەسەر ئیسلام، بە مەبەستی یەکڕیزی یان ئامرازی هژمونیکی ئیسلام، بناغەی یەکڕیزی ئیسلامی لەسەر دەمارگیری عەرەبی (هەمان سەرچاوە) داڕشت. بە بۆچوونی عەفلەق هەموو عەرەبەکان لە هەموو دونیا، پێکهێنەری نەتەوەیەکی یەکڕیزن و ئەو سنوورانەی کە بە شێوازێکی دەستکرد ئەوانی لەیەک جیاکردۆتەوە، دەستکردی ئەمپریالیزمە (دوست محەمەدی، 1387، ش3، 72).
میشێل عەفلەق هاوشێوەی زۆربەی لایەنگرانی زیندووکردنەوەی بزووتنەوەی ئیسلامی و درێژەپێدەری ڕێگای ئەوان، بە کەڵک وەرگرتن لە ئیدیۆلۆژی ئیسلام، ئامانجی ناسیوناڵیزمی عەرەبی و زیندووکردنەوەی شکۆ و یەکڕیزی عەرەبی بووە. ئەو ناسیوناڵیزم بە حەقیقەتێکی زیندوو و هەتاهەتایی ناودەبات نەک بە دیاردەیەکی مێژوویی /گرێبەستی (پارسادوست، 1369، 101).
بەپێی ئیدیۆلۆژی بەعس، ئامانجی ئیسلام ئازادی هەموو مرۆڤایەتی نەبووە و بەڵکوو ئیسلام وەک ئامرازێک بووە بە مەبەستی باڵادەستی عەرەب بەسەر هەموو جیهان، یان یەکڕیزی جەماوەری دژ بە کولونیالیزم (دوست محەمەدی، 1387، ش3، 77). لە ڕوانگەی حزبی بەعس و عەفلەقدا، ئیسلام پرشنگدارترین وێنەی زمان و ئەدەبی عەرەبییە و هەروەها مەزنترین و پڕبایەخترین بەشی مێژووی نەتەوەیی عەرەب بووە. عەفلەق پێی سەیرە کە چۆن دەکرێت کە عەرەبێک ڕقی لە ئیسلام هەبێت. بەهۆی ئەوەی کە ئیسلام یارمەتیدەری شوناسی نەتەوەیی عەرەبی و شکۆ و مەزنایەتی نەتەوەی عەرەب بووە، زۆر پێم سەیرە کە موسوڵمانێک عەرەبی خۆش نەوێت، زۆرتر بەڵامەوە سەیرە کە چۆن دەکرێت عەرەبێک دژی ئیسلام بێت، بەم هۆیەش بووە کە عەفلەق دژی لاساییکردنەوە لە ناسیونالیزمی سکۆلاری ڕۆژاوایی بووە. بەهۆی ئەوەی کە ئیسلام لە ئاڕاستەی بەرژەوەندی قەوم/ڕەچەڵەکی عەرەبدا بووە، بە پێچەوانەی خاچ پەرستی کە دژ بە بەرژەوەندی نەتەوەکانی ئاڵمان، بەریتانیا و فەرەنسا بووە کە پێشەنگی ناسیوناڵیزم بوون.
$بەم پێیەش دیارە کە پەنابردن بۆ ئیسلام وەک ئایینێکی خودایی نەبووە، بەڵکوو بە مەبەستی زیندووکردنەوەی شکۆ و مەزنایەتی نەتەوەی عەرەب و شوناسی عەرەبی و هەروەها زیندووکردنەوەی ئەو ڕابردووە بووە کە عەرەب بە کەڵک وەرگرتن لە هێزی ئیسلام، لە ناوچەکەدا باڵادەستی خۆی دەستەبەر کردبوو. بە بۆچوونی عەفلەق، ئیسلام لە بنەڕەتدا وەک بزووتنەوەیەکی عەرەبی بووە کە ئامانجی زیندووکردنەوە و بە واقیعی و کردەوەییکردنی عەرەبیزم بووە، هەروەها ئیسلام بۆ عەرەبەکان تەنیا وەک ئایین و بۆ دواڕۆژ نەبووە، بەڵکوو بە واتای هێما و سومبولی مەزنترین هەستی دونیایی و بۆچوون و ڕوانگەی ژیان بووە (ئەلخەلیل، 1370، 310).$
ئاکامی گەڵاڵەی حزبی بەعس/عەفلەق، واتە ڕەتکردنەوەی خەلافەت/حکوومەتە غەیری عەرەبییەکان و یەکڕیزی شام و ئێڕاق، ئەمڕۆکە لەلایەن داعشەوە بە هاوکاری و پاڵپشتی بەعسییە بناژۆخوازەکانی لایەنگری یەکڕیزی شام و ئێڕاق – کە لەلایەن سەدام حسێنەوە لە دەسەڵات بێ بەش ببوون – سەرلەنوێ بەرهەمهێندرایەوە و زیندوو بوویەوە. پەیوەندی نێوان دەمارگیری قورەیش لەگەڵ بانگهێشت/جیهادی پێغەمبەر لە چوارچێوەی پەیوەندی ناسیوناڵیزم لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی داعش زیندوو بوویەوە. ئەوە سەرنج ڕاکێشە کە ناوی سەرۆکەکانی داعش بریتییە لە هاشمی (ئەبو عومەر بەغدای) و قورەیشی (ئەبوبەکر بەغدای قورەیشی). ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە لانی کەم لە ئاستی سەرۆکەکان، پەیوەندی نێوان ئایین/ئیسلام لەگەڵ دەمارگیری/ناسیوناڵیزم، وشیارانەیە و ئامانجی داعش لە چوارچێوەی ئیسلامدا، بریتییە لە زیندووکردنەوەی دەمارگیری عەشیرەتی/قەومی هاشمی/قورەیشی پێغەمبەر.
لە مانگی ژوئیەی 1970، حزبی بەعسی ئێڕاق بەمەبەستی نزیکبوونەوە لەگەڵ بەعسی سورییە، واتای عەرەبییەت وسوسیالیزمی پێگەوە گرێدا و لەو کاتەدا کۆمەڵێ وتووێژ بەڕێوەچوو - هەر لەم ساڵانەیە کە عەفلەق بۆ بەغدا بانگهێشت دەکرێت – پاش وتووێژەکان دوو دەوڵەتی حەسەن ئەلبەکر و حافز ئەسەد لە ڕێکەوتی 24 تا 26 ئوکتۆبر بەو ئاکامە گەییشتن کە دەوڵەتێکی هاوبەش درووست بکەن تا بیرۆکەی عەفلەق کە 40 ساڵ پێشتر گەڵاڵە کرابوو، واتە دەوڵەتێکی هاوبەش لە ئێڕاق و سورییە بونیاد بنێن.
عەفلەق بە تەواوی بڕوای بەوە بوو کە ئەوەی کە ڕێگر بووە لەوەی کە عەرەبییەت وەک بنەمایەکی سەرەکی لە دونیای ئیسلامدا سەربکەوێت، شەڕی مێژوویی نێوان دەمشق و کوفە وهەروەها شەڕی نێوان غەسان و حەیرە بووە کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی پێش ئیسلام دەگەرێتەوە و بە مەبەستی تێپەرکردنی ئەو بەربەستە، ئەو دوو هێزە دەبێ پێکەوە دەوڵەتێک درووست بکەن، بەم پێیەش لە مانگی ئوکتوبر ڕێکەوتنێک واژۆ کرا کە بەپێی ئەو ڕێکەوتنە چەند مانگ پاش ئەو ڕێکەوتنە، ماوەیەکی شەش مانگی تێپەر بکرێت وناوەندی سیاسی ئەم ڕێکەوتنە دەمشق بێت و سەرۆکایەتی ئەو ڕیکەوتنە بە سەرۆکایەتی ئەلبەکر(لایەنی ئێڕاقی) حزبی بەعس دەبێت، واتە ئەلبەکر بەرپرسیاریەتی و سەرۆکایەتی ئەم دەوڵەتە هاوبەشە لە دیمەشق و لەگەڵ سورییەکان لە ئەستۆ دەگرێت نەک لە بەغدا، هەروەها پاش ئەوە وەزارەتی دەرەوە و بەشی زانیاری و سەربازی پێکەوە تێکەڵ دەبن و پێکهاتەیەکی یەکڕیز درووست دەکەن و پاش ئەو هەنگاوانە، هەرێمی ئەو دەوڵەتە هاوبەشە پێکدێت. ئێمە ئەمڕۆکەیش ئەم دەستەواژەی هەرێمە بۆ ئاماژە کردن بە خەلافەت و ئەو سنوورەی کە داعش بۆ خۆی پێناسەی کردووە، دەبینین.
ئەم پڕۆسە بە هۆکاری تایبەت بە خۆی جێبەجێ نەبوو، پاش دەسەڵات گرتنی سەدام حسێن و لەسەرکارلابردن یان پاشەکشەکردنی ئەلبەکر لە دەسەڵات، لە کووبوونەوەیەکدا سەدام وتارێکی پێشکەش کرد و زۆرینەی وەزیر و فەرماندە باڵادەستەکانی بە ناپاکی تاوانبار کرد و هەو لەو کاتەدا و لەبەر چاوی میدیاکان هەموویانیان برد و بە کۆمەڵ هەموویان لە سێدارە دران. ئەو کودتایەی سەدام دژ بە ئەو ڕەوتە بناژۆخوازە بوو کە ئامانجی یەکییەتی وڵاتی سوریە و ئێڕاق بوو. ئەم بزووتنەوە بناژۆخوازە بەهۆی بڕیارەکانی سەدام، خەسارێکی گەورەی لێکەوت.
سەدام پاش شکستهێانی لە شەڕی کوەیت لە ساڵی 1991، پەیڕەوپرۆگرامی سیاسی خۆی لەنێو وڵات گۆڕی. سەدام لەو سەردەمەدا وەک سەیف ئەلعەرەب یان سەیف ئەلئیسلام (شمشێری ئیسلام) – واتە خۆی وەک خالید کوڕی وەلید پێناسە کردووە - و خۆی وەک ڕزگارکەرێک دەبینی کە دونیای ئیسلام ڕزگار دەکات. پاش ئەو ساڵانە ئەو ڕووداوانەی کە هاتە ئاراوە، واتە پاش جێگیربوون و سەرکوتکردنی بزووتنەوەی شێعەکان لە شەعبانییە و هەروەها بزووتنەوەی ناوچە کوردییەکان، سەدام بەرانبەر بە تۆڕە ئیسلامییەکان هەڵوێستی بنەڕەتی گرت، وشەی ئەڵڵاهو ئەکبەر لەسەر ئاڵای ئێڕاق نەخشێندرا، پاش ساڵی 2001 دەوڵەتی ئێڕاق و سەدام لەو ئایەت و دەستەواژانەیان بەکاردەهێنان کە پێشتر بن لادەن بە کاری هێنابوون و ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە سیستەمی بەعس کە سیستەمێکی وشیار بوو، ویستی ئەوە بوو کە ئیسلامخوازەکان بخاتە پەراوێزەوە و خۆی بە پێشەنگی ئیسلام پێناسە بکات، واتە هەنگاونان بە ئاڕاستەی کەڵک وەرگرتن لە ئامرازی ئیسلامی و پڕۆسەی ئەلقاعیدە لە دونیای ئیسلام و کاریگەری و ڕاکێشانی ئەم هێزە ئیسلامییە، پرۆگرامی سەرەکی دەوڵەتی ئێڕاق بووە و ئەم پرۆگرامە پاش لەناوچوونی دەسەڵاتی سەدام خۆی نواند، بۆ نموونە سەدام لە دادگا بەڕیشەوە دەردەکەوت یان قورئانی بە دەستەوە بوو، یان بە ئایەتەکانی قورئان بەرگری لە خۆی دەکرد و هەوڵی ئەوە بوو کە ئەم وێنەیەی خۆی بە تەواوی بپارێزێت (موجانی، ئینترنێت). ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە لە سەردەمی قورەیش تا بەعس و سەدام و داعش، ئیسلام تەنیا وەک ڕەنگ و ڕواڵەتێک بووە و عەرەبیزم ناوەرۆکی ئەو ڕواڵەتەی پێکهێناوە و عەرەبیزم وەک چنگ و ددانە کە بۆ گرتنی نێچیری خۆی، ڕەنگ و ڕواڵەتی خۆی دەگۆڕێت.
تۆڕێکی دیکە لە ئیسلامییەکان کە لە حزبی بەعسدا کاریگەر بوون و هەروەها ئەمڕۆکەیش لەنێو داعشدا ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە و داڕێژەری بەشێک لە بیرۆکەی داعشن، واتە مانای خەلافەت و هەرێم بوون، تۆڕی دووەم، واتە پاشماوە بەعسییەکانی سەردەمی سەدام بوون، شایانی باسە کە بەشێکی هەرەزۆریان شیعە و عەلەوی بوون کە لە سەردەمی پاش سەدام کەڵکیان وەرگرت و ئەم بیرۆکەیەیان بە هێزتر کرد. بە واتایەکی دیکە ئەو ئەفسەرە پلە مام ناوەندانەی کە لە پڕۆسەی لابردنی بەعسییەکان لەسەر کار لابرابوون، یان لە کاتی لەناوچوونی ئەرتەش، یەکەکانیان لەناو چووبوون و پاش ساڵی 2003 بە شێوەیەکی ڕەها و سەرگەردان مابوونەوە، و بە ناچاری پەلیان بۆ هەموو ئیشێک هاویشتبوو، هەروەها بەهۆی ئەو بەربەستانەی کە بۆیان دانرابوو، ناچاربوون کە لەنێو عەشیرەت و سیستەمی عەشیرەتی خۆیاندا هەنگاو بنێن. بەشێک لەو ئەفسەرانە گوردانی بەرگرییان درووست کرد و بەشێکی دیکە بە شێوەیەکی کردەوەیی وجدی بە ئاڕاستەی بزووتنەوە ئیسلامی و دژە کۆلۆنیالیزمەکان دەرۆشتن و بەهۆی پەیوەندی خوێنی و عەشیرەتی، چوونە نێو پڕۆسەیەک کە سیستەمی سەربازی پێشوو بە خێرایی بەسەریدا زاڵ بوو.
هێزی بەعسی سورییە کە لە وڵاتی لوبنان بوو، بەرەو ڕەقە و دیرەزور هاتەوە و ئاساییشی سنوور و کارەکانی ئەو ناوچانەی گرتە ئەستۆی خۆی. ئەو ناوچە لەو کاتەدا لەگەڵ دیاردەی گواستنەوەی جیهادییەکان بە ماشینی جۆراوجۆر ڕووبەڕوو ببویەوە. پاش ساڵی 2007، توندترین جۆری تەقینەوە و چالاکی سەربازی ڕوویداوە، بە ڕادەیەک کە تروریزم بە لوتکەی خۆی دەگات. لەو سەردەمەدا ئەو تۆڕە سەربازییە زۆر چالاک و کاریگەر بووە، هەورەها بەعس سەرەڕای جێبەجێکردنی چالاکی سەربازی جۆراوجۆر و فراوان، بە ئاسانی ڕەخنەی کردە نێو تۆڕە جیهادییەکان.
$یەکەم نموونە لە بزووتنەوەیەک کە بنەڕەتی بەعسی هەبێت، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە ڕێکخراوی کۆمەڵەی موجاهیدین لە ڕێکەوتی یەکەمی دیسامبەری 2005 لە ئێڕاق بوونی خۆی ڕاگەیاند و کەسێک لەوان وتی کە من دەمەوێت وڵاتی ئیسلامی ئێڕاق درووست بکەم، ئەو کەسەش هەمان ئەبوبەکر بەغدای هاشمی، بناغەداڕێژەری سەرەکی داعش بووە (موجانی، هەمان سەرچاوە).$
ئەو کەسەی کە ڕواڵەتی ناسیوناڵیزمی عەرەبی بۆ خەلافەتی ئیسلامی گۆڕی، بە هەمان شێوەی کە لە سەردەمی ئیسلام، ڕواڵەتی دەمارگیری قورەیشی/عەرەبی بۆ نەتەوەی ئیسلامی گۆردرا.
$بەم پێیەش، بەعسییەکانی لایەنگری یەکڕیزی شام و ئێڕاق کە لەلایەن سەدامەوە دوور خرابوونەوە و هەروەهاش ئەو بەعسیانەی کە لە کۆمەڵکوژی سەدام دژ بە کوردەکان لە ئەنفال و هەڵەبجەدا بەشدار بوون، پاش لەناوچوونی سەدام هەموویان چوونە ڕیزی داعش، بەهۆی ئەوەی کە یەک ئامانجی هاوبەشیان هەبوو، ئەویش ڕێگریکردن لە سەربەخۆیی و جیابوونەوەی کوردستان لە ئێڕاقی عەرەبی بووە.$
ئەگەر داعش خاوەنی چەکی کیمیاوی دەبوو، هاوشێوەی سەدام دژ بە کوردەکان بەکاری دەهێنا. بەهۆی ئەوەی کە کردەوە دڕندانەکانی داعش دژ بە کوردەکان هاوشێوەی هەمان شۆڤینیزمی خوێنی بەعس دژ بە کوردەکان بووە، کە لە چوارچێوەی ئایاتی قورئان ڕەوایی پێبەخشراوە. هەروەها کە کردەوەکانی ئیسلام لە سەردەمی پێغەمبەر هەمان دەمارگیری و لۆژیکی عەشیرەت بووە کە ڕواڵەتی پەیامی ئاسمانی قورئانی پێدراوە. ئەگەر پێغەمبەر بەپێی پەیامەکانی خودا، دەمارگیری و لۆژیکی عەشیرەتە عەرەبەکانی بۆ دیاردەیەکی میتافیزیکی گۆڕی، بەغدایش بە کەڵک وەرگرتن لە پەیامەکانی پێغەمبەری شوینیزمی عەرەبی، پیرۆزی ئایینی بە بەعس بەخشی. دیارە کە ئیسلام لە سەردەمی قورەیش تا داعش، ستراتیژی هژمونی عەرەب بەسەر غەیری عەرەب بووە و ئیسلام ئیدیۆلۆژی ئەم هژمونییە بووە.
$پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان عەرەبییەت و ئیسلامدا هەیە، عەرەبەکان ناتوانن باڵادەستی شوناسی خۆیان بەبێ بەرزکردنەوەی ئیسلام بپارێزن، ئەو ئایینەی کە بە درێژایی سەدەکان و سەردەمەکان، سەقامگیرترین سەرچاوەی بەهاکان و بەهێزترین و ڕوژێنەری هەستی یەکڕیزی شوناسی عەرەبی بووە (عینایەت، 1362، 200).$
ئەوە چاوەڕوانکراوە کە ئەمڕۆکە بەهۆی بوونی وشیاری و ناسیوناڵیستی نەتەوەکانی دیکە وەک کوردەکان، پەیامی ئیسلام پیرۆزی ڕابردووی خۆی نییە تا نەتەوەکان لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە. بە ناچار بۆ هژمونی دووبارەی خۆیان دەبێ توندوتیژی زۆرتر بەکار بهێنن.
$دەستدرێژی کردنە سەر ژنەکانی شەنگال و... لە ڕوانگەی ئیمەوە و هەروەها لە ڕوانگەی مافی مرۆڤەوە بە مانای دڕندەیی و دەستدرێژیکردنە سەر مرۆڤە. بەڵام ئەگەر لە ڕوانگەی خودی داعش یان ئیسلامی عەرەبی چاوی لێبکەین، بە دڵنیاییەوە هاوشێوەی سەردەمی سەرەتای ئیسلام و پێغەمبەر بە واتای نەریتی فرەژنی و کۆیلەی ژنی ئیسلامی و جۆرێک لە تاڵانکردنە.$
هاوشێوەی داعشی ئەمڕۆ، لە سەرەتای ئیسلامدا ئەم جۆرە هەنگاوە داعشییانە وەک جیهاد و تاڵانکردن و... ڕەوا بووە و تەنانەت مایەی شانازی بووە، بەو جیاوازییەی کە لەو سەردەمەدا پەیوەندییەکان وەک ئەمڕۆ نەبووە، هەورەها واتاکانی مافی مرۆڤ و بەها مرۆییەکان بوونی نەبووە تا بتوانینن لە سەرووی بانگەشەی ئایین/بێ باوەڕی خودی دەسەڵاتدارەکان چاوی لێبکەین.
ئاکام:
ئەوەی کە لەم وتارەدا پێشکەشمان کرد، بریتی بوو لە پەیوەندی ئیسلام وەک ئایین لەگەڵ دەمارگیری دێرینی عەرەبی و ناسیوناڵیزمی مودێرنی ئەمرۆژی.
$ئیسلام لە سەرەتادا وەک ستراتیژێکی داڕیژراو لەلایەن محەمەدەوە بۆ یەکڕیزی قەومی عەرەب و هژمونی بەسەر غەیری عەرەب بووە. هەروەها لە دونیای مودێرنیش بە تێکەڵبوون لەگەڵ ناسیوناڵیزم بۆ زیندووکردنەوەی هژمون و شکۆ و مەزنایەتی لەناوچووی عەرەب، ئیسلام وەک ئیدیۆلۆژییەکی سیاسی بەکاردێت بە مەبەستی یەکڕیزی عەرەبەکان و لەناوچوونی دەسەڵاتی تورکەکان و کۆلۆنیالیزم و لە دواییدا، ڕێگایان بۆ هژمونی عەرەبەکان بەسەر قەومەکانی دیکە وەک کوردەکان، کردۆتەوە.$
شایانی باسە کە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەموو کات سیاسەت بەسەر بیرکردنەوە و هزردا زاڵ بووە و لەنێوان ئایین و بیر و هزر و پێکهاتەی دەسەڵات و بەرژەوەندی قەومیدا، پەیوەندییەکی چڕوپڕ بووە و ئایینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕۆحی قەومی خۆیان جیا نەبوون. بەم هۆیەش بووە کە خاوەنەکانی ئایین بۆ شاردنەوەی ئایین وەک گەڵاڵەیەکی سیاسی و ڕەتکردنەوەی پەیوەندی ئایین لەگەڵ بەرژەوەندی قەومی، بە تەواوی هەوڵیان بۆ پیرۆزی بەخشی بە ئایین و بە میتافیزیکی نیشاندانیان داوە تا ڕەوایی هژمونی قەومی خاوەن ئایین دەستەبەر بکەن. ئیسلام نەک تەنیا لە ڕۆحی عەرەبییەت سەرچاوەی گرتووە، بەڵکوو خۆدی ئیسلام هۆکاری پەرەسەندن و هژمونی عەرەبیزم بووە، هەروەهاش لە ڕوانگەی کەلتوورییەوە، ئامانجە سیاسییە نهێنییەکانی لە پێناوی بەرژەوەندی قەومی عەرەب و داگیرکردنی دونیا بووە. ئایینی ئیسلام لە سەردەمی قورەیش تا بەعس، گەڵاڵەیەکی سیاسی بووە بە مەبەستی هژمونی و باڵادەستی عەرەبەکان بەسەر غەیری عەرەبەکان بووە و بە ئێستاشەوە هەمان مەبەستی هەیە.
هەروەها کە دەمارگیری قورەیش بناغە وبنەڕەتی ئایین/ خەلافەتی ئیسلامی بووە، ناسیوناڵیزمی عەرەبی بەعس بناغە و بنەڕەتی خەلافەتی داعش بووە.
$ئەگەر ئەبوبەکری سدیق پڕۆسەی بانگهێشتی ئیسلامی بە کۆتایی خۆی، واتە دەوڵەتی ئیسلامی گەیاند، ئەبوبەکری بەغدایش گەڵاڵەی دەوڵەتی ئیسلامی بەعسی بۆ بانگهێشتی ئیسلامی گواستەوە.$
پەیوەندی نێوان پەیامی ئاسمانی ئیسلام و دەمارگیری قورەیش و کەڵک وەرگرتن لە لۆژیکی عەشیرەت، بە واتای لادان لە ئیسلامی ڕەسەن یان چارەنووسی پێکهاتەی ئیسلام نەبووە، بەڵکوو پرۆگرامی پەیامی ئاسمانی و ویستی سوژەی ئیسلام بووە. پێکهاتەی پەیوەندی نێوان (عەشیرەت/پەیامی ئاسمانی)، گەڵاڵەیەکی وشیارانە بووە بۆ بەدیهێنانی بەهەشتێ لە زەوین بە بەڵێنی بەهەشتی ئاسمانی بووە. بەڵێنی خەزێنەکانی قەیسەر/کەسرا، پیرۆزی بەخشین بە تاڵانکردن، جیهاد، کۆیلەی ژن و زەکات، هەموو گرێبەستی نەنووسراوە و زارەکی لەگەڵ قورەیش بووە (بەڵێنی باڵادەستی بە قورەیش لە بەرانبەر قبووڵکردنی ئیسلام)، هەروەها ئەمانە هەموو نیشاندەری گەڵاڵەیەکی سیاسی سوژە بووە، واتە ئەو گەڵاڵەیەی کە بە نەخشەی قورئان و بێڵی جیهاد/کوشتن، هەروەها ڕێگا خۆشکەری داگیرکردن بۆ کاروانی تاڵانکردن/زەکات بۆ قورەیش بووە. بە مەبەستی پاراستنی ئەم کاروانە لە دز وچەتەکان (قەومەکانی دیکە) پولیسی خەلافەت و کامێرای ئاگارکردنەوەی خودایان درووستکرد. قەومی عەرەب کە خاوەنی هێزی بەرهەمهێنانی تاڵانکردن/تاڵانی بوو، وەک چینی باڵادەست و بەهۆی گوێرایەڵی لە فەرمانەکانی کوشتن/جیهادی خودا، بوو بە خاوەنی بەهەشت و حۆری/کۆیلەی ژن و سەرچاوە و چێژەکان. قەومە بندەستەکانیش لە جەهەندەمی کۆیلایەتی، تەنیا خاوەنی هێزی بەرهەمهێنانی خۆیان بوون و ئاکام و بەرهەمی کارەکەیان، سامانی خوشگوزەرا%D
ئەم بابەتە 335 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان - 12-03-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 28-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 30-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 335 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
یادە زیندووەکان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,430
وێنە 105,695
پەرتووک PDF 19,158
فایلی پەیوەندیدار 96,439
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
یادە زیندووەکان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.265 چرکە!