ناونیشان: دوایین ئاماری گەشتوگوزاری شوێنەوارەکانی کوردستان لە ساڵی 2022
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
گەشتوگوزاری شوێنەواری لە هەرێمی کوردستان
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 3500 شوێنەوار هەن، ژمارەیەک لەم شوێنەوارانە گرنگن بۆ گەشتوگوزار، وەک #قەڵای هەولێر#، #قەڵای خانزاد#، #قەڵای دێرێ#، #قەڵای دوین#، #قەڵای سارتکە#، #قەڵای ئاکرێ#، قەڵای ئامێدی، ڕواندز، قەڵای شێروانە، قەڵای بەرزنجە.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:30%;float:right;=KTML_Quote_Icon=❞=KTML_Quote_Content=لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 3500 شوێنەوار هەیە!=KTML_Quote_End=
هەروەها ژمارەیەک هەڵکۆڵدراویش هەن وەک: #قسقاپان#، #خنس#، #هەڵامتا#. لەگەڵ ژمارەیەک پەیکەری هەڵکۆڵدراو وەک: #هەریر#، #دەربەندی بێلولە#، #دەربەندی گاور#، #میرقولی#.
هەروەها ژمارەیەک ئەشکەوتی شوێنەواری گرنگیش لە کوردستاندا هەن وەک: #ئەشکەوتی شانەدەر# کە مرۆڤی نیاندەرتاڵی تێدا ژیاوە و زیاتر لە 9 ئێسکە پەیکەری لێدۆزراوەتەوە و مێژووی بۆ 60 هەزار ساڵ بەر لە زایین دەگەڕێتەوە، ئەشکەوتی #چوار ئەستون# کە پەرستگای ئایینی زەردەشت بووە، چەند وێنەی هەڵکۆڵدراوی لەسەرە، #ئەشکەوتی بەستون# و هەودیان، #چەمی ڕەزان# و #ئەشکەوتی هەزارمێرد# و #ئەشکەوتی زەرزی#، کە کەلوپەلی شوێنەواریان لێ دۆزراوتەوە.
مۆزەخانە لە شارەکانی: #مۆزەخانەی سلێمانی# و #مۆزەخانەی شارستانیی هەولێر#، #مۆزەخانەی نیشتمانیی دهۆک# هەیە و هەزاران پارچەی شوێنەواریان تێدایە و ژیانی کشتوکاڵی 10 هەزار ساڵ بەر لە زایین لە گوندی زویا چەمی و 7 هەزار ساڵ بەر لە زایین لە #گوندی چەرمۆ# دەستی پێکردووە. شوێنەوارەکان ئامادەن بۆ پێشوازیی لە گەشتیاران لە هەموو وەرزەکان.
[1]