🔸کوردی: چووکە چرگی مێ.
🔸فارسی: زەنگولە بال.
🔸عەرەبی: حباري صغيرة.
🔸ناوی زانستی: Tetrax tetrax.
🔸 ئینگلیزی: Little Bustard.
چووکە چرگ(37)
زەنگولە بال
Otis tetrax
Outarde canepetiére
Little Bustard
42 سانتیمێترە. نێرەیان ملی بەڵەکە و پشتی قاوەیی، سەری بۆری مەیلەوشینە، بەرزگی سپییە. مێیەیان پشتی قاوەیی کەم ڕەنگە، بەرزگی سپی مەیلەو زەردە، سەر و مل و سینگ و تەنیشتی ڕێ ڕێیە. کردەوەی چووکە چرگ لە چرگ دەچێ. کەم وا هەیە ڕا بکا. کاتی خۆ حەشاردان خۆی کووڕ دەکات و بەعەرزەوە مەلاس دەبێ. باڵندەیەکی زۆر سڵە. توند دەفڕێ؛ کاتی فڕین باڵی دەنگێکی وەک فیتووی لێوەدێ. لە حەوا تەواو سپی دەنوێنێ؛ سەری باڵی ڕەشە. بەپۆل دەگەڕێن. زستانان زۆرە. لە شیناوەرداندا دەبینرێ. [1]
#فەرهەنگی باڵندە#، ئەحمەد بەحری.