پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 518,996
وێنە 106,683
پەرتووک PDF 19,298
فایلی پەیوەندیدار 97,307
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
گیانداران لە پەند و ئیدیۆمی کوردیدا
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گیانداران لە پەند و ئیدیۆمی کوردیدا

گیانداران لە پەند و ئیدیۆمی کوردیدا
ناونیشانی بابەت: گیانداران لە پەند و ئیدیۆمی کوردیدا
ناوی نووسەر: #عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی#

لە یەکێک لە ژمارەکانی پێشووی گۆڤارکەلەپوری ئازیزدا بابەتێکم بەناوی (ژمارە لە پەند و ئیدیۆمی کوردیدا)بڵاوکردەوە، بۆیە حەزمکرد هەر لەو ڕوانگەیەوە و بۆ درێژەدان پێی ئەم بابەتە (گیانداران و باڵندە و مێرووەکان لە ئیدیۆمی کوردیدا) ئامادە بکەم بەو هیوایەی بتوانم ئەو مەبەستەی هەمە بگاتە خوێنەران.. لەڕاستیدا ئیدیۆم و پەندی کوردی بەسەر چاوەیەکی گرنگ دادەنرێت و سودێکی زۆر باشیشی هەیە و ڕۆژانەش لەناو خەڵکیدا بەکاردێت لەکاتی قسەکردن و وتووێژەکانیاندا و زۆر جاریش بە تەنیا ئیدیۆمێک یان پەندێکی کورت بۆ مەبەستێک بەکاردەهێنن. ئەگەر سەرنج بدەین زۆر بەشێوەیەکی گونجاو و درووست داڕێژراون کە سەلیقەو لێهاتوویی پێشینان دەردەخات لەو بوارەدا. هەوڵیان داوە بۆ گشت بوارەکانی ژیان بەکاری بهێنن و کاتێک بەوردی سەرنجیان بدەیت چنراوی و چڕکردنەوەیەکی شارەزایانەیان پێوە دەبینیت و لەگەڵ سادەییشدا لەقسەی ئاسایی جیان. زۆرمان ڕۆژانە ئەم پەندانەمان بەرگوێ دەکەوێت و هەمیشە بۆ بەهێزکردن و پتەوکردنی بۆچوون و قسەکانمان بەکاریان دەهێنین. ئەوەی زیاتر سەرنجی ڕاکێشام بەکار هێنانی ئاژەڵ و باڵندە و مێرووە بە ڕێژەیەکی زۆر، لەوانەش (چۆلەکە، گا، مانگا، سەگ، کەروێشک، مریشک، مەیمون، بەراز، کەر، ماکەر، مار، چەقەڵ، گوێرەکە، مشک، مێروولە، کۆتر، کێچ، کرم، ڕێوی، حوشتر، کەو، گیسک، ماسی، قەل، ماین، ئەسپ، گورگ، دوپشک، مەڕ، بزن، پشیلە، شەمشەمەکوێرە، بایەقوش، پەپوسڵێمانکە، پەپولە، پۆڕ، مالۆس، جوجەڵە، زەردەواڵە، زەروو، هەنگ، شەمەتلێنکە، ورچ، مراوی، چوالوو، گەنە، قرژاڵ، قاژوو، چالەکە، شێرەکوللە، سیسارک، زیقاوڵە، کەڵەشێر، تووتی، توولە، کەرکەدەن، تەتەڵەمیران، بولبول، ... هتد).
لێرەدا چەند نموونەیەک باس دەکەم و هەوڵیش دەدەم بە کورتی ڕاڤەی هەندێکیان بنووسم.
(دنیای لێ بوو بە چەرمی چۆلەکە) ئەمە بە کەسێک دەوترێت کە توشی نائومێدی بووە و ڕێی گوزەرانی بڕاوە.ئەوەش کە بیانووی درۆ و پێچ و پەنای هێنایەوە دەڵێن(راوەڕێوی بۆ هێنایەوە) بەکەسێکیش کە خۆشحاڵ بێت دەوترێت(رۆن قازیان لێداوە).. یان (سەری کوێرە ماری لا دەست دەکەوێت) بۆ کەسێک بەکار دێت کە قایمکار و بەسەلیقە بێت. یان(مرۆڤ گا نییە هەر لە پێستێکدا بێت).واتا بەرەو باشی دەڕوات.. یان (دەڵێی بەرازی دەم بەستراوە)..بەیەکێک دەوترێت کە بەڕۆژوو بێت و نوێژ نەکات. (بە زەبری کلکی ئێسقان دەشکێنێت) بۆ کەسێک بەکار دەهێنرێت کە بە پشتی یەکێکیتر شتێک ئەنجام بدات.(سەگ بۆنی پێوە ناکات) بە شتێکی پیس یان بە کردەوەیەکی نابەجێ دەوترێت.بۆ کارێکیش کە هیچی بەسەر هیچەوە نەبێت ئەمەیان بەکار هێناوە(سەگ دەستی بشکێت کلکی هەڵدەبەستن) یان (سەگ خاوەنی خۆی ناناسێتەوە) بۆ جەنجاڵی هێندە چڕو قەرەباڵغی دەوترێت.ئەوەشی کە لە ڕووی ڕەوشت و دەرونەوە زۆر پیس بێت پێیان وتووە(سەگی لێ گڵاو دەبێت) یان (سەگ لە کولێرە ڕاناکات) واتا کەس لە بەش و ژیانی باش کاتێک بەسەربەرزی یەوە دەستی بکەوێت خۆی بێبەش ناکات. (گای یەک ئاخوڕە)..ئەمیش بە یەکێک دەوترێت کە بیەوێت هەر بە تەنیا بژی و لەگەڵ کەسدا..بەو کەسەش کە لەماڵەوە خزاوە و ناچێتە دەرەوە وتویانە(دەڵێی مریشکە بەکڕە) ئەوەشی سەری بە هەموو شوێنێکدا کردووە وتویانە(دەڵێی کیسکی دێمییە) یان (ئەڵێی باڵی شەمشەمە کوێرەیە) یان(. ئەڵێی هەنگوینی شەمەتلێنکەیە).. یان (دەڵێی دەنوکی کەوە) واتا گۆشتەکە وا سوربۆتەوە. یان(دەڵێی دەست بۆ مار دەبات) یان (دەڵێی دەستی مار پێوەی داوە) یان(دەڵێی دانی مارە) واتا وریا و زیرەکە.بەکەسێکی بێ دەسەڵاتیش وتراوە(دەڵێی مانگای مالوانە). یان (ماکەری ئابڵاخ) یان بۆ کەسێکی بودەڵە کە هیچی لە دەست نەیەت بەکار هێناوە.
هەندێک جاریش هاتوون پەندەکانیان لە شێوەی هۆنراوەدا داڕشتووە.بۆ نموونە(داران لە دوورەوە سەریان زەنێرە...نازانن ژێرەکەی هەر گا و گوێرە) واتا کێ دەزانێ دڵی ئەو چی تیایە یان چی لێ قەوماوە، با بەسەر زاریش پێ بکەنێت و ڕووی خۆش بنوێنێت. یان (ئەو ڕۆژە زانیم کە کۆچم شەڕ بو...کە کۆچم تووشی کۆچی سەگ وەڕ بوو) واتا نیشانەی نائومێدی و سەرنەکەوتنم هەر لە سەرەتاوە دیار بو و زانیم کە کارەکەم باش ناڕوات چونکە تووشی تەنگ و چەڵەمە بووم، تووشی مرۆڤی خراپ بووم زەمم ئەکەن و دژم ئەوەستن. یان (ئەگەر مەڕم نەدیوە لە هۆزێ.. پشقلم دیوە لە پەرێزێ)..واتا شتم بەخۆمەوە دیوە و ئەم شتە هیچ و پوچانە دەبینم گاڵتەم بە دنیا دێت. یان(ئۆخەی ئۆخەی لە منێ....مێردە وتی چڵمنێ....گا دەرکە لە هەرزنێ)واتا دڵی خۆشە کە ناوی هێنراوە و نرخی دراوەتێ. یان (ئەملا دەکەم ئاو دەمبات.. ئەولا دەکەم گورگ دەمخوات).. یەکێک دەیڵێت کە لە ناوەند دوو بەڵای گەورەدا بێت، بەدەست ڕۆژگارەوە داما بێت. یان(ئەوەی پێم ئەکرد خێر....لێم بوو بە گورگ و شێر) واتا ئەو کەسەی کە یارمەتیم ئەدا و خۆشم ئەویست ئێستا ڕفی لێمە و دوژمنایەتیم لەگەڵ دا ئەکا، ئەوسا تا بێ دەسەڵات بوو من خێرم پێ ئەکرد و یاریدەم ئەدا ئێستا کە دەسەڵاتی پەیدا کردووە دوژمنایەتیم لەگەڵدا ئەکا. یان (ئاغا ژنی سەر چەپەرێ...پشیلە هات دووگە بەرێ...بێزی نەهات ختە کەرێ)مرۆڤی گومڕا و کەم بە شکستی دەزانێ پێویستی سەرشانی خۆی بەجێ بهێنێ یان (ئاسوودە خۆم کەرم نییە....لە کا و لە جۆ خەبەرم نییە) ژیانم بە ئاسوودە دەبەمە سەر و گوزەرانم دەچێ بەڕێوە و خۆم ماندوو ناکەم.وەکو ئەو وڵاخ دارە نیم هەر بە کا و جۆ و برسێتی و تینویەتی وڵاخەوە خەریک بم و خەمی کەلوپەلی بۆ بخۆم.
هەروەها زۆر جار هەندێک پەندیان بەکار هێناوە کە ناوی گیاندارێک زیاتری تێدایە.وەک (ڕێوی ماڵەوە و شێری دەرەوەیە) کە بە کەسێک دەوترێت لە ماڵدا لەسەرخۆ و هێمنە و لە دەرەوەش ئازا و و نەبەردە.واتا منەتت نییە بەسەرمەوە و هیچ دیارییەکت بۆ نەهێناوم، ئەگەر بۆت هێنابم و باری کەرێ بووبێ تۆ وەرە بارێکی هێستری داگرە و لە جیاتی ئەوەی خۆت بیبەرەوە.ئەمەیان لبۆ بەکار هێناوە(ئەوەی بە کەر هێناوتە بە هێستر بیبەرەوە) یان (گای ناو گوێرەکەیە) بۆ کەسێک بەکار دێت کە هەمیشە لەناو منداڵاندا یاری بکات. یان(سنگ شێری ماکەر پشتە) کە بۆ یەکێکی بودەڵەی بێ دڕک دەوترێت کە بەکەس نەوێرێت لەگەڵ ئەوەشدا فسە زل بێت. یان(گای ناو گوێرەکەیە)...کەبە یەکێک دەوترێت کە هەمیشە لەناو منداڵاندا یاری بکات. یان (ئاشتیی کتک و مشکە).واتا ئاشتی لەنێوانیاندا سەرناگرێت چونکە ئاشتی زۆردار و زەبوونە. یان (مێشی لێ بۆتە گامێش) بەسەر لێ شێواوێک دەڵێن کە شتێکی زۆر بچوک و کەمی لا زۆر گەورە بێت. یان(گورگە و لە پێستی مەڕدایە) واتا بەسەر زاری بەستەزمان و پاک و دڵسۆزە، لە ژێریشەوە ناپاکە. یان (سەری گا دەکرێت بە قنگی کەردا) ئەم پەندە کاتێک بەکار دێت تێکەڵە و پێکەڵە و کەس لەکەس ناپرسێتەوە. یان (گورگ و مەڕ پێکەوە ئاو دەخۆنەوە). یان (گا و کەرن بەرانبەرن). یان (بزن هەمیشە قنگی بەدەرەوە بوو کەس ناوی نەدەبرد.مەڕ یەک جار قنگی بە دەرکەوت کردیان بە چەپڵە). یان(ئەگەر شێر هەیە، کەرکەدەنیش هەیە). یان(کێچ بە گا دەفرۆشێت). یان(ئەوەندە ماری قوت داوە بووە بە ئەژدیها).ئەوەندە تاوانی زۆری کردووە لە خراپەکاریدا هەنگاوی ناوە بووە بە ستەمکارێکی گەورە. یان(ئێسقان لەبەر ئەسپ دائەنێ کا لەبەر سەگ). یان(کە گورگ پیر بوو دەبێت بە مەخسەرەی سەگ) یان (مریشک هێلکەی قازی کرد قنگی دڕا) یان(کەروێشک بە گا دەگرێت). یان(ئەڵێی سەگە و لە گورگ بووە).
هەندێک جاریش لە پەندێکدا ناوی گیانلەبەرێک دووجار هاتووە و دووبارە بووەتەوە، وەک لەم پەندانەدا دەردەکەون. یان(ئەدا لە مریشک خۆر و ئەدا لە مریشک کوژ). واتا لە هەردوولا کەڵک وەردەگرێت. یان (کەو ئەوەیە بەرانبەر کەو بخوێنێت). یان (کەرا و کەر کەوتوون). (قەل بە قەلی وت ڕوت ڕەش بێت). یان(ئەڵێی سەگە و لە سەگ بووە). یان(ماری مار خۆرە) واتا کەس پێی ناوێرێت و لە هەمووان ئازاترە.
هەندێک جاریش لە پەندەکاندا لەگەڵ گیانلەبەرەکە ناوی شوێنێک یان کەسایەتییەک یان شتێکی دیاریان پێوە لکاندووە و کە تا ئێستاش زۆر لەو پەندانە ماونەتەوە و بەکار دەهێنرێن.وەک (دەڵێی مەڕی پێغەمبەرە) بۆ کەسێکی بەستەزمانیان بەکار هێناوە. یان (ئەڵێی ڕێوی قەمچوغەیە) یان(گیسکەکەی هەیاسی خاسە). یان(ئەڵێی سەگی هەوشارە). یان(وەک گای عەلی خۆی دەلێسێتەوە). یان(ئەوەی بۆ ئەو ڕێکەوتووە بۆ بزنی دێلێژە ڕێ ناکەوێ). یان(ئەڵێی حوشتری شەعبانە) یان(ئەڵێی گا زلی ئەحمەد عەربەتی یە) یان (ئەڵێی مەیمونی حەڵەبە).
لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک پەند هەن تەنیا دوو وشەن و واتایەکی تەواو و باشیش بەدەستەوە دەدەن. وەک لەم پەندانەدا دەردەکەون و خوێنەر بەباشی لێیان تێدەگات. بۆ کەسێکیش کە هەر ڕۆژەی یارێک بگرێت (سەگ دڵە) یان بۆ بەکار هێناوە. (گای مارۆیە)..سەیری چەند بەسادەیی نووسراوە.واتا لە هەموو شوێنێک دەناسرێتەوە. یان (دەڵێی مەیمونە) بۆ کەسێک بەکار دەهێنرێت کە زۆر ناشیرین بێت. یان (کەر بووە)واتا لەخشتە براوە یان توڕە بووە و زمان درێژی دەکات و قسەی کەرانە دەکات. یان (شەڕەسەگ) کە بۆ کارێکی بە ئەرک و گران یان پیس و ناشیرین بەکار دەهێنرێت. یان(سەگە نازیەتی)بۆ سوکایەتی پێکردن بە کەسێک لەکاتی مردندا. یان (سەگە مەرگی یە)واتا ژیانێکی تاڵ و ناخۆش. هەروەها بە زاوایەک کە بچێتە سەر ماڵی خەزوری، بێ ئەوەی هیچ بۆ بوکێ بکات لەگەڵ ماڵی خەزوری بژی و ڕەنج بۆ ئەوان بدات پێی دەوترێت(زاوا ڕێوی) یان (کەڵەشێری ناوختە) بەیەکێک دەڵێن کارێک بکات ئەنجامەکەی بۆ خۆی خراپ بێت.واتا نەهاتییەتی بۆیە ئەو کارە دەکات. یان (فەریکە کەر) بەکەسێکی قەبە و ژیری سوک دەوترێت. یان (ئاهوو پایە)واتا زۆر خێرایە. یان (سیسە مارە) بەکەسێکی لاواز و سست وەک داری سیس دەوترێت. یان (دەڵێی مارە) بە یەکێک دەوترێت کە بەبێ خشپە و دەنگ بڕوات بەڕێوە. کەسێکیش کەبەسەر ئەم و ئەوەوە بلەوەڕێت وتویانە دەڵێی (مریشکی ئاشەوانە). بەو کەسەش کە سست بێت لە ڕۆیشتندا پێیان وتووە (دەڵێی مێروولەیە).ئەوەشی کە چاپوک و ناپاکە پێیان وتووە (دەڵێی گورگە).هەندێک پەندیش دەبینین کە تەنیا وشەیەکە وەک(سەگییەتی) واتا ناپاکی و فێڵ و تەڵەکە بازی. یان (مارانگازە)، (گا پێ یە)، (کەر بازاڕە).(کەر و خۆڵەمێش).(گورگە لۆقە).(گورگە زێ) (گای مارۆیە)(کێچی هەڵهێناوە).
ئەگەر زیاتر سەرنج بدەین هەوڵیان داوە کە سەرجەم ئەو گیانلەبەر و باڵندە و مێروانەی کە لەو ژینگەیەی کەتیایدا دەژین و هەندێک جاریش پەنایان بردووە بۆ ئەوانەش کە لە شوێنەکانی تریش هەن بەکار بهێنن لە پەندەکاندا، کە ئەمەش زیرەکی و شارەزایی پێشینان زیاتر نیشان دەدات لەبواری بەکارهێنانی ئەوانە و سیفات و هەڵسوکەوتی هەریەکێک لەو ئاژەڵانە کە بەکاریان هێناوە، لەڕووی زیرەکی و وریایی و سستی و فێڵبازی و چالاکی و شارەزایی و سپڵەیی و ئازایەتی و جوانی و ناشیرینی و.....هتد بۆ هەریەکێکیان. ورد سەرنج بدەیت هیچ نەماوەتەوە کە بەکاری نەهێنن. (ئەڵێی قەلەباچکەیە) یان(ئەڵێی قومقومۆکەیە) یان(ئەڵێی قەلەڕەشە) یان(ئەڵێی قرژانکە) یان(ئەڵێی چەقەڵە) یان(ئەڵێی سیسارکە کەچەڵەیە) یان(ئەڵێی چوالووە) یان(ئەڵێی سەگە) یان(ئەڵێی چالەکەیە) یان(ئەڵێی عەلی شیشە) یان(ئەڵێی قاژووە) یان(ئەڵێی فیلە گێژەیە) یان(ئەڵێی فیسقە گولەیە) یان(ئەڵێی بایەقوشە) یان(ئەڵێی تووتی یە) یان(ئەڵێی ورچە) یان(ئەڵێی مالۆسە) یان(ئەڵێی زەرووە) یان(ئەڵێی پەپولەیە) یان(ئەڵێی سەگسارە) یان(ئەڵێی حوشترە) یان (ئەڵێی ماینی کەحلانە) یان(ئەڵێی تەتەڵەمیرانە). (ئەڵێی زیقاوڵەیە). (ئەڵێی ئاسکە). (ئەڵێی زەردەواڵەیە). (ئەڵێی پۆڕی خوراوە). (گورگە زێ یە). (گورگە لۆقە). (ئەڵێی قەلەموونە).(ئەڵێی کەری دێزە).(گای مارۆیە).(ئەڵێی مێروولەیە).(ئەڵێی مشکە).(ئەڵێی مەبمونە).(ئەڵێی مریشکە بە کڕە).
من بۆ ئەوەی زیاتر بچمە ناو بابەتەکەوە و زیاتر ڕونکردنەوە بکەم بە پێویستم زانی ئەم پەند و ئیدیۆمانە بە نموونە بهێنمەوە:
(چەم بێ چەقەڵ نابێت).(ئەسپی باوبۆرانە).(دار هەڵبڕە سەگی دز دیارە).(گا بە گوندا دەناسێتەوە).(گا بە دەنگی ناڕوات).(گا گووی کرد).(گا گورواوە هەر کلکی ماوە).(گا لە کوڵاورۆژنەوە سەردەخات).(گای بە تەنیایە.گای بێ گاوانە).(ئەوەندەی چۆلەکەیەک).(ئەوەی ئەو پێمان ئەکا بەسەگ نەکراوە).(ئەوەندە لاواز بووە سەگەل چاوی لێ دائەگرن).(ئەوە کاوڕ بازی بوو ئەمەیان بەران بازی یە).(ئەو مەڕە دابەستەیە).(ئەو مارەی کە لێی ئەترسایت سەری پان کرایەوە).(ئەو قسانە بخرێتە سەرنان، سەگ بۆنی پێوە ناکات).(ئەمساڵ ساڵی مەیمونە، ئەمە هەوڵمانە ئاخۆ ئاخرمان چۆنە).(کۆتر لە دەماخی دەفڕێت).(کێچ کەوتە کەوڵی).(کێچی هەڵهێناوە).(کرمی خۆی دەکوژێت).(کەڵەگایەکە بۆ خۆی). (کەری خۆیەتی و گوێی ناڵ دەکات).(کەری لێ بووە بە ڕمووزن).(کەری ناو جۆگەیە).(کەری کێ تۆپیوە؟).(کەر لە چاویدا قازی یە).(کەر لە کوێ تۆپیوە و کوندە لە کوێ دڕاوە).(کەری ئەم بارە نییە).(کەر لە ماڵیاندا بکەوێت دانی دەشکێت).(کەر و ماجومیان نەوتووە).(کەری خۆی بەستۆتەوە).(کەر بە جۆ بمرێت شەهیدە).(وەک گیسکی دەرباز بووی دەستی قەسابە).(وەک مار پێچی خوارد).(وەک ماسی وایە جارێک سەر ئاو و جارێک ژێر ئاو دەکەوێت).(وەک گورگ بەدەم خشپەوە دەچێت).(مانگا مرد و دۆ بڕا).(مانگا دۆشین و قەزوان قرتاندن-کرۆشتن-یان نەوتووە).(مانگا بە کەڵەماسی بێ کێردە.ماسی دەریا دەبەخشێت).(ماری بێ ئیجازەیە).(گورگانە شەوێی بۆ دەکات).(گورگە خەو دەکات).(کەڵەشێریش نەبێت ڕۆژ دەبێتەوە).(مار ڕقی لە سیرە و سیریش لەبەردەم کونی مار دەڕوێت).(دووپشکە لەخۆی بەشکە).(شەرعی مار بە دار). (هەردوو جاشی ماکەرێکن).(کونە مشکی لێ بووە بە قەیسەری).(باری کەر دایم قورسە).(دەیەوێت ماسی بگرێت و قاچیشی تەڕ نەبێت).(تەشی ڕێش تەشی ڕێس بێت بە کلکی کەریش بێی دەیڕێسێت).(مریشک هێلکەش دەکات و ڕیقنەش دەکات). (دوو گا لە دۆڵێکدا ڕەنگی یەک نەگرن، خوی یەک دەگرن).(ڕێوی بە کونا نەدەچوو شتێکیشی دەبەست بە خۆیەوە).(ڕێوی لە کونی خۆی هەڵگەڕێتەوە گەڕ دەبێت).(کەری دێز حەز بە تۆپینی خۆی و زەرەری خاوەنەکەی دەکات).(ئەگەر مار جارێک پێوەی دایت خوا بیگرێت، ئەگەر بوو بە دوو جار خوا تۆ بگری).(هەموو گیانلەبەرێک گۆشت خۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە).(بزن بۆ شەوێکیش شوێنی خۆی خۆش دەکات).(بەرخی نێر بۆ سەر بڕینە).(سەگی سپی بۆ بارخانەیەک لۆکە زەرەرە).(سەری گا هەر دۆڵە).(عومری پیرە مەڕێکی ماوە).(لە سەگ سواڵ دەکات).(لە کەری تۆپیو دەگەڕێت ناڵی بکێشێتەوە).(لە گونی گا ڕووتترە).(لە گوێی گادا نووستووە.(ماری بێ ئیجازەیە. (ماری مردوو دەخاتە بەر پای).(موویەک لە بەراز بێتەوە هەر باشە).(مێش لە دەمی خۆی دەرناکات).(مێشکی کەری خواردووە).(مێشێکی پێ دەرناکرێت).(وەک گوێی کەر جووتن).(وەک کێشکەی بە چلانە).(وەک کەو چوو).(وەک کۆتر زوو دەگەڕێتەوە).(لە پڵنگەلاندا دەخەوێت).(ئازاری مێروولەیەکی نەداوە).(ئاسکی نەگیراو دەبەخشێت). (ئاسکی نەگیراو زۆرە).(ئاسکی ماندوو دەگرێ).(ئاگر لەسەر پشتی مار دەکاتەوە).(ئاڵتون ناوی زەڕە کەریش بۆی ئەزەڕێ).(ئاو لێڵ ئەکا و ماسی ئەگرێ).(ئەڵێی ئەسپی چوار ناڵەکی یە).(ئەڵێی هێستری چەموشە).(ئەڵێی هێستری ماچەکی یە).(ئەڵێی هێستری یەکە ناسە).(ئەڵێی بە شیری کەر گۆش کراوە).(ئەڵێی بلوێر بۆ گا لێ ئەدات).(ئەڵێی بزنی شاخ شکاوە).(ئەڵێی ڕێوی ناو پاوانە).(ئەڵێی توولەی گوێ بڕوە).(ئەڵێی پێ بە مارا ئەنێ).(ئەڵێی پێ بە دوپشکا ئەنێ).(ئەڵێی پەپولەی بەهەشتە).(ئەڵێی پشیلەی چاو نەپشکوتووە).(ئەڵێی پشیلەیە خۆی مەڵاس داوە).(ئەڵێی خەرەنگێزی بن کلکی گایە).(ئەڵێی حەپۆلە مێش خوراوە).(ئەڵێی جوجەڵە هەڵ ئەهێنێ).(ئەڵێی دەستی مار پێوەی داوە).(ئەڵێی ڕێوی گەزیزان خواردووە).(ئەڵێی ڕۆن سەگ ئەدەن لەلەشی).(ئەڵێی سەگی بەفرە ڕۆژە).(ئەڵێی سەگە ئەڕشێتەوە).(ئەڵێی ژار ماسی خواردووە).ئەڵێی سەگی بازووە).(ئەڵێی سەگە و بە مانگەشەو ئەوەڕێ).(ئەڵێی سەگی تەقە لێکراوە).(ئەڵێی سەگی تەنیا ماڵەیە).(ئەڵێی سەگی پێ شوتاوە).(ئەڵێی سەگی جەهەنەمە).(ئەڵێی سەگی دەرماڵەیە).(ئەڵێی سەگی سەر ملەیە).(ئەڵێی سەگی چوارچاوە).(ئەڵێی سەگی گەڕە).(ئەڵێی سەگی هارە).(ئەڵێی سەگی عەرەبە و چغە نازانێ).(ئەڵێی سەگی قەسابخانەیە).(ئەڵێی سەگی ناو گەنمە).(ئەڵێی سەگی ناو قوڕاوە).(ئەڵێی سەگی کونە ماسی یە پاسی جڕتاوا ئەکا).(ئەڵێی سەگی هەڵەپاسە).(ئەڵێی سەگی هەڵەوەڕە).(ئەڵێی گیسکی سەلەمە).(ئەڵێی گیسکی ناو دێ یە).(ئەڵێی گیسکی خەساوە).(ئەڵێی کیسکی پرسانەیە).(ئەڵێی کیسکی ئاوەکی یە).(ئەڵێی گیزەی مێشولەیە و بەلای گوێ یا ئەڕوا).(ئاوی کەڵەگا فڕێنە).(ئەبێ دارێ لەسەر سەگ بێ و دارێ لەسەر ئەو).(ئەدا بە لای ماکەرا جاشەکەی ئەدزێ).(ئەڕۆم گورگ ئەمخوا، ناڕۆم دز ئەمبا).(ئەڕێسم و ناڕێسم چۆغەی مام گورگ ئەڕێسم).(ئەزانێ کەری خۆی چەند مەن بار ئەبا).(ئەڵێی قازی کوێرە).(ئەسپی خۆی تاو دا).(ئەڵێی لەسەر شارە مێروولە لە دایک بووە).(ئەڵێی ماری حەوسەرە).(ئەڵێی ئەسپێی کراس کۆنە).(ئەڵێی ئەسپی بۆ زین کراوە).(ئەڵێی کەڵەشێری سەر بارەدارە).(ئەڵێی لە دەمی سەگ بەربووە).
نموونە زۆرە دەربارەی ئەم بابەتە من تەنیا بەو نمونانە ڕۆشناییم خستە سەر ئەو بابەتەی کە مەبەستم بوو..دڵنیام لای ئێوەش چەندین پەندی تر هەیە و ئەگەر تەماشای سەرچاوەکانیش بکرێت زۆر زیاترمان دەست دەکەوێت.
$سەرچاوەکان:$
1. ئیدیۆم لە زمانی کوردیدا...جەلال مەحمود عەلی..ساڵی 1982.
2. فەرهەنگی کورد واتەنی. ع.ع.شەونم.بەرگی یەکەم پیتی ڕ ساڵی 2013.
3. ماڵپەڕی www.chnaran.com/vb/archive/index.php/t-2943.html
4. ماڵپەڕی www.xeyal.net/forum/viewtopic.php?id=6642
[1]
ئەم بابەتە 501 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 02-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 02-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 02-12-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 501 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 518,996
وێنە 106,683
پەرتووک PDF 19,298
فایلی پەیوەندیدار 97,307
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.266 چرکە!