دارێکم هەیە داری یاقوو
هەر پەلکێکی چل قوو
یاقوو: یاقۆ: ناوی کوورتکراوەی پەیامبەر یاقووبە (فەرهەنگی هەمبانە بۆرینە) بەپێی ئەفسانەی ناو ئایینەکان، یاقووب دارێکی بە دەستەوە بووە درەوشاوەتەوە، دارێکم هەیە لە داری یاقوو، مەبەست لە تیشکی هەتاوە کە پەخش دەبێت بەسەر زەویدا، تیشکی داری یاقووبی پێ چووێنراوە، هەر پەلێکی چل قوو، واتە: تیشک بەهەموو لایەکدا بڵاودەکاتەوە. وەڵام (تیشکی خۆر) .[1]