تەپەگردەڵە گردە و تاشیا
ئێران و توران هاتە تەماشا
گرد: شتی خڕ (فەرهەنگی خاڵ) ، ئێران و تووران: مەبەست لە ناوی دوو وڵاتی هاوسێی کوردستانە. مەبەست لە دەهۆڵە، (دەهۆڵ: ئامیرێکی کەلەپووری مووزیکی کوردییە، لە پێست و دار درووستدەکرێت، لە بۆنە و ئاهەنگەکاندا دەژەنرێت، دەنگی گەورە و بەرزە) تەپەگردەڵە، مەبەست لە دەهۆڵە کە دەژنرێت لەبەر ئەوەی دەنگی دوور دەڕوات لە هەموو لایەکەوە دێنەسەیریی. وەڵام (زەماوەند بە دەهۆڵ) .[1]