سەگی تێر، ڕاو ناکا.
هەمیشە دەسەڵات پێوسیتی بە مرۆڤی برسیی و ڕەشوڕووتە، بۆ ئەوەی هەم پاسەوانی باشی بۆ ئەنجامبدەن، هەم سەرکوتی کەسانی ناڕازی پێبکەن، واتە مرۆڤ کە تێربوو، هەست بە بوونی کەسایەتی خۆی دەکات و کاری نابەجێ بۆ کەس ئەنجام نادات. شێخ محەمەدی خاڵ دەڵێت: ئاغا بە خزمەتکار دەڵێت: کە تێربووی، باش خزمەت ناکەی.[1]