دەیبینیت و ناتبینێ.
کۆرە: نابینا، بێدییە یان کوێر، مەبەستی مەتەڵەکە کەسی نابینایە کە هەموو کەسێک گەر چاوی ببینێ، دەتوانێت کەسی نابینا ببینێ، بەڵام کەسی نابینا و بێدییە، توانای بینینی مرۆڤ یان هیچ شتێکی نییە. بە هەر هۆکارێک بینایی لەدەستدابێت، لە ڕێگەر هەستەکانی تریەوە دەجووڵێ. وەڵام (کەسی کۆرە) .[1]